Home / ئسپانيا / بەپەلە… سيمۆنى بۆ سێ يارى سزا درا.

بەپەلە… سيمۆنى بۆ سێ يارى سزا درا.

ليژنەى يەكێتى تۆپى پێى ئسپانيا ديێگۆ سيمۆنى ئەرحەنتينى و راهێنەرى ئەتلەتيكۆمەدريدى بە بێ بەشكردنى لە جێگاى ياريزانە يەدەگەكان و سەرپەرشتيكردنى يانەكەى بۆ ماوەى سێ يارى داهاتووى خولى پلەيەكى ئسپانيا سزادا.

سزادانى سيمۆنى دواى ئەوە دێت كە لە كاتى بەرێوەچوونى ياريى نێوان ئەتلەتيكۆمەدريد و مەلەگا تۆپێك فرێدراوەتە نێو ياريگا ئەويش لە كاتێكدا كە يانەى بەرامبەر هێرشێكى هەڵگەراوەى بە ئاراستەى گۆڵى ئەتلەتيكۆ بردوە.

ليژنەكە رايگەياندوە كە سيمۆنى لەم رووداوەدا هۆكار نەبوە بەڵام ياسا بريار دەدات كە راهێنەرى يەكەمى يانەكە بەرپرس دەبێت لە هەر كاردانەوەيەك كە لە جێگاى ياريزانە يەدەگەكانەوە ئەنجام بدرێت لە كاتێكدا ئەگەر تاوانبار نەدۆزرايەوە.

بەم هۆيەشەوە سيمۆنى لە ياريەكانى يانەكەى بەرامبەر بە (رايۆڤاليكانۆ و ليڤانتى و سێڵتا فيگۆ ) بێبەش دەبێت و لە جێگاكەيدا گيرمان بورغوسى ياريدەدەرى سيمۆنى و گۆڵپارێزى پێشووى هاونيشتمانى ئەركى سەرپەرشتى كردنى يانەكەى  لە ئەستۆ دەگرێت.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (ئارسناڵ – تۆتنهام)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى ١٢ى خولى نايابى ئنگليزيدا لە نێو ياريگاى ...