Home / ئەوروپا / لە كۆتاييدا ناوبژيوانەكەى نێوان ئەتلەتيكۆ و بارشەلۆنە دانى پێدا نا..

لە كۆتاييدا ناوبژيوانەكەى نێوان ئەتلەتيكۆ و بارشەلۆنە دانى پێدا نا..

لە يارى گەرانەوە لە قۆناغى چارەكى كۆتايى لە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا يانەى بارشەلۆنە لەسەر دەستى يانەى ئەتلەتيكۆ مەدريد كرايە دەرەوە, سەرجەم هاندەرانى بارشەلۆنە دواى ياريەكە رەخنەيەكى زۆريان ئاراستەى ناوبژيوانى ياريەكە كرد ئەويش دواى ئەوەى كە لە خولەكەكانى كۆتايى بارشەلۆنە داواى لێدانێكى سزاى دەكرد كە ناوبژيوان بە فاوڵ ئەژماريكرد كە لە نێو ناوچەى سزا بەردەستى يەكێك لە ياريزانانى يانەى ئەتلەتيكۆمەدريد كەوت.
ناوبژيوانى ياريەكە نيكۆلا ريتزولى لەو بارەيەوە بۆ راديۆى ئانچۆى سپۆرت رايگەياند: راستە من هەڵەم كرد, بەڵام بيرمان نەچێت لە تۆپى پێدا هەمووشتێك روودەدات و ئێمەش دووچارى وەها هەڵەيەك دەبينەوە.
ريتزۆلى وتيشى: بەدڵنياييەوە لێدانى سزا بوو بۆ يانەى بارشەلۆنە پێى ياريزانەكە لە نێو ناوچەى سزا بوو بەڵام لەو ساتەدا پێى ياريزانەكە لە دەرەوەى ياريگا بەرزى دەكردەوە وە ئەمەش هەڵى خەڵەتاندم وە لە تۆپى پێشدا زۆر حاڵەتى لەم شێوەيە روودەدات, بەڵام من كارێكى باشم كرد چونكە ياريەكە لە خولەكى ٩٣ بوو.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (جيرونا X بارشەلۆنە)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە هەفتەى شەشەمى لاليگا يانەى بارشەلۆنە ببێتە ميوانى يانەى جيرونا كە ...