Home / عێراق / بەپەلە… بە هاوكارى وڵاتانى كەنداو هەڵبژاردەى عێراق دەتوانێت لە نێو ياريگاكانى ئێران ياريەكانى ئەنجامبدات..

بەپەلە… بە هاوكارى وڵاتانى كەنداو هەڵبژاردەى عێراق دەتوانێت لە نێو ياريگاكانى ئێران ياريەكانى ئەنجامبدات..

سەرۆكى يەكێتى تۆپى پێى ئاسيا بە (مەلا عەبدالخالق مەسعود)ى سەرۆكى يەكێتى عێراقى راگەياندوە كە رازين وڵاتى عێراق لە كۆى پێنج ياريى چوار يارى لە نێو ياريگاكانى وڵاتى ئێران ئەنجام بدەن لە پاڵاوتنەكانى كۆتايى بۆ گەيشتن بە جامى جيهانى روسياى ٢٠١٨ لەگەڵ هەريەكە لە هەڵبژاردەكانى (ئوستراليا, يابان, ئيماران, تايلەند).

 

لە ئێستادا رەزامەنديەكە بە شێوەى فەرمى رانەگەيەندراوە بەڵام بەزارەكى لە نێوان هەردوو سەرۆكى يەكێتى تۆپى پێى ئاسيا و عێراق باسكراوە.

سەرۆكى تۆپى پێى عێراق باسى لەوە كردوە كە سەرجەم وڵاتانى كەنداو رەزامەند بوون بە داواكاريەكەى عێراق كە ياريەكانى لەنێو ياريگاكانى ولاتى ئێران ئەنجام بدات جگە لە سعوديە كە رەزامەندى نەداوە بەهۆى كێشەى سياسيەوە.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

يانەى زەورا رەتيدەكاتەوە لە هەولێر يارى بكات..

ئەمرۆ پێنج شەمە ئيدارەى يانەى زەوراى عێراقى پێشنيارى يەكێتى تۆپى پێى ئاسياى رەتكردەوە سەبارەت بەوەى ...