Home / ئەوروپا / ڤيديۆ/ ڤيارياڵ لە دوا خولەكەكاندا يانەكەى كلۆبى دووچارى شكست كرد..

ڤيديۆ/ ڤيارياڵ لە دوا خولەكەكاندا يانەكەى كلۆبى دووچارى شكست كرد..

شەوى رابردوو لە ميانى ياريەكانى چوونى قۆناغى نيوەى كۆتايى يۆرۆليگ يانەى ڤيارياڵى ئسپانى سەركەوتنێكى گرنگى بەسەر يانەى ليڤەر پوولى ئنگليزى بەدەست هێنا لە نێو ياريگاى مادريگال.

 

هەردوو يانە بەدرێژايى ياريەكە بە تەواوى بەرگريان لە تۆرى گۆڵەكانيان دەكرد, هەرچەندە چەندين هەلى باشى گۆڵ كردنيان بۆ رەخسا, وە دوو جار تۆپ بەر ستونى گۆڵ كەوت لە گێمى دووەمى ياريەكە بە تۆپێك بۆ هەردوولا.

 

ياريەكە لە دوا خولەكەكان نزيك دەبوويەوە و ناوبژيوانى ياريەكەش سێ خولەكى بۆ تەمەنى ياريەكە زيادكرد, خاوەن ياريگا توانيان سود لە كاتى زيادكراو وەربگرن و لە خولەكى دووەميدا گۆڵێكى كوشندە لە كاتێكى كوشندە تۆمار بكەن لە رێگاى ئادريان ئەلڤارێز لە هێرشێكى هەلگەراوە.

برياريش وايە هەفتەى داهاتوو يارى يەكلاكەرەوە و چوون لە نێو ياريگاى ئانفيلدى تايبەت بە يانەى ليڤەرپوول ئەنجام بدرێت, يانەى ليڤەرپوول بە يەكسان بوون سەردەكەوێت و تەنانەت ئەگەر دووچارى شكستيش ببێتەوە بە يەك گۆڵ .

راگرتنى تۆپ زياتر لاى كورانى كلۆپ بوە بە رێژەى ٥٠.٩ و لە بەرامبەريشدا ڤيارياڵ ٤٩.١ تۆپيان لا بوە.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (جيرونا X بارشەلۆنە)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە هەفتەى شەشەمى لاليگا يانەى بارشەلۆنە ببێتە ميوانى يانەى جيرونا كە ...