Home / ئەوروپا / سیڤييا له‌ دواخوله‌كدا له‌ شكستی شاختار ڕزگاری بوو

سیڤييا له‌ دواخوله‌كدا له‌ شكستی شاختار ڕزگاری بوو

شه‌وی ڕابردوو له‌یه‌كه‌م یاری چونی قۆناغی پێش كۆتای جامی یۆرۆپا لیگ یانه‌ی شاختاری ئۆكرانی میوانداری سیڤیای ئیسپانی كردوو یاریه‌كه‌ش به‌ دوو گۆڵ بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات.

پاش تێ په‌ڕ بوونی ته‌نها 6 خوله‌ك ڤیتۆلی گۆڵی پێشكه‌وتنی یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ی تۆمار كرد مارلۆس نه‌یهێشت خۆشیه‌كانی یانه‌ی میوان به‌رده‌وام بێت و له‌ خوله‌كی 23 دا یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌ ئاسته‌به‌رزه‌كه‌ی خاوه‌ن یاریگا به‌رده‌وام بوو جارێكی تر توانیان خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ سه‌ر گۆڵی یانه‌ی سیڤیاو له‌ خوله‌كه‌ی 35 دا ستیپانیكۆ گۆڵی دووه‌م و پێشكه‌وتنی شاختاری تۆمار كرد تایمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه‌ به‌كۆتا هات.

تایمی دووه‌م شاختار توانی به‌رگری له‌ دوو گۆڵه‌كه‌ی بكات یاریه‌كه‌ش تا ده‌هات به‌و ئه‌نجامه‌ی تایمی یه‌كه‌م له‌ خوله‌كه‌كانی كۆتای نزیك ده‌بووه‌ به‌ڵام خوله‌كی 82گامیرۆ گۆڵی یه‌كسان بوونی بۆ یانه‌ی سیڤیا تۆمار كردو یاریه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ خاڵی ده‌ست پێك و یاریه‌كه‌ش هه‌ر به‌و ئه‌نجامه‌ به‌كۆتا هات و بڕیاریشه‌ پێنج شه‌مه‌ی داهاتوو له‌ نێو یاریگای ڕامۆن سانچێزی تایبه‌ت به‌ سیڤیا یاری گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

فەرمى.. پاڵێوراوانى خەڵاتى گۆڵدن بۆى ئاشكرا كرا..

ئەمرۆ سێ شەمە ليستى پاڵێوراوان بۆ بردنەوەى خەڵاتى (گۆڵدن بۆى) باشترين ياريزانى لاوى ئەوروپا خوار ...