Home / جيهان / ياريزانێكى كورد لە نێو ياريگادا گيانى لە دەستدا..

ياريزانێكى كورد لە نێو ياريگادا گيانى لە دەستدا..

كەمێك پێش ئێستا سەفين كانەبى سەرۆكى يەكێتى تۆپى پێى كوردستان هەواڵى مردنى گەنجێكى كوردى بلاوكردەوە كە پێشتر ياريزانى يەكێك لە يانە گەورەكانى كوردستان بوە.

سەفين كانەبى لە پەيجى فەرمى خۆى لە تۆرى كۆمەڵايەتى فەيسبووك بڵاوى كردەوە (سۆران تاهير) ياريزانى پێشووى يانەى هەولێر بەهۆى ئەوەى لە نێو ياريگاى تارتان (ياريگاى بچووك) دووچارى پێكان بوە و بە هۆيەوە زمانى قوتداوە كۆچى دواى كردوە.

لاى خۆيەوە فۆتۆگرافەرێك دواين وێنەى ئەو ياريزانەى بڵاو كردوەتەوە و هەواڵەكەى پشتراست (محمد ئەحمەد) فۆتۆگرافەر دەڵێت: ” هەرچەندە کاک سۆران لە نزیکەوە نەدەناسی بەلام تا خوای گەورە روحی بۆ لای خۆی بردەوە یەک دیدارمان هەبوو ئەویش من بە جوانی بەجێم نەگەیان”

ئەو فۆتۆگرافەرە وەرزشيە دەشڵێت: “کاتێک رۆژێک چووم بۆ راهێنانی یانەی هەولێر دوای گرتنی چەند وێنەیەک و بلاوکردنەوەی کاک سۆران گلەی ئەوەی کرد کە وێنەیەم نەگرتووە, من بەڵێنم پێدا ئەگەر جارێكى تر بە ديدارى شاد بوومەوە ئەوا وێنەى دەگرم بەڵام ئەگەر بمزانيايە ئەم وێنەيە دەبێتە دوا وێنەى هەرگيز رێگەم بە خۆم نەدەدا چاوى كامێراكەم وێنەى بگرێت”.

سەفين كانەبى لە پەيجەكەيەوە داوا لە وەرزشكاران دەكات و دەڵێت: “له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ئه‌م حاله‌ته‌ روو له‌ زیادبوونه‌، بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ یاریزانه‌كانمان به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ تیپە میللیه‌كان یاری ده‌كه‌ن، شاره‌زاییان له‌م حاله‌ته‌ هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی گیانی یه‌كتر رزگار بكه‌ن”.

لە كۆتايشدا سەرۆكى يەكێتى تۆپى پێى كوردستان دەڵێت: “پشتیوان به‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ساڵانی دادێ له‌گه‌ڵ برایانم له‌ یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان هه‌وڵه‌كانمان بۆ زیاتر هۆشیاركردنه‌وه‌ی یاریزانانی كوردستان له‌م حاله‌ چڕتر ده‌كه‌ینه‌وه‌”.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

خشتەو كاتى ياريەكانى ئەمرۆ يەك شەمە..

ئەمرۆ يەك شەمە ٢٢/١٠/٢٠١٧ لە چەندين كاتى جياوازدا چەندين يارى گرنگ و بە هێز لە ...