Home / ئسپانيا / هۆكارى كارتە زەردەكەى ميسى ئاشكرا بوو..

هۆكارى كارتە زەردەكەى ميسى ئاشكرا بوو..

لە ياريەكەى شەوى رابردوو ليۆ ميسى لەلايەن ناوبژيوانەوە كارتێكى زەردى بە روودا بەرز كرايەوە.
ليۆنێل ميسى ئەرجەنتينى و هێرشبەرى يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى يەكێكە لەو ياريزانانەى كە بە ئەستەم كارتى زەردى بەروودا بەرز دەكرێتەوە و شەوى رابردوو لە يارى يانەكەى بەرامبەر بە يانەى رياڵ بيتس لە هەفتەى ٣٦ى خولى پلەيەكى ئسپانيا كە بەبردنەوەى بارشەلۆنە كۆتايى هات بە ئەنجامى دوو گۆڵى بێوەڵام, لە لايەن ناوبژيوان (ماتيۆ لاهوز) كارتێكى زەردى بەروودا بەرز كرايەوە بێ ئەوەى ميسى كاردانەوەيەكى نەشياوى بەرامبەر بە ياريزانێك يان ناوبژوان كردبێت.
ماتيۆ لاهوز لە راپۆرتە ناوبژيوانيەكەيدا ئاماژەى بۆ ئەوە كردوە كە ليۆنێل ميسى نارەزايى لە بەرامبەر بريارێكى دەركردوە و بەو هۆيەوە كارتى زەردى بە روودا بەرز كردوەتەوە.
لە بريارەكەى بە مشێوەيە ئاماژەى پێكردوە:
لە خولەكى ٢٣ كارتى زەردم بەرز كردەوە بەرووى ليۆنێل ميسى خاوەن درێسى ژمارە ١٠ لە يانەى بارشەلۆنە بەهۆى نارەزايى دەربرين لە سەر يەكێك لە بريارەكانم.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (ئارسناڵ – تۆتنهام)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى ١٢ى خولى نايابى ئنگليزيدا لە نێو ياريگاى ...