Home / جيهان / كــابای دڵته‌نگه‌ به‌به‌شداری نه‌كردنی به‌نزیما

كــابای دڵته‌نگه‌ به‌به‌شداری نه‌كردنی به‌نزیما

یۆهان كابای یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نساو یانه‌ی كریستال پالاسی ئینگلیزی نیگه‌رانه‌ له‌ به‌شداری نه‌كردنی كه‌ریم به‌نزیمه‌ی هاونیشتمانی له‌ یورۆی 2016ی فه‌ره‌نسا،كابای له‌ لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن وتی به‌بڕوای من كه‌ریم به‌نزیما له‌ ئیستادا یه‌كێكه‌ له‌ هێرشبه‌ره‌ باشه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهانداو دڵته‌نگم به‌به‌شداری نه‌كردنی.

كابای زیاتر دواو وتى: من سه‌رسامم به‌ئاستی كه‌ریم و پیشه‌گه‌ره‌ بۆیه‌ یاری كردن به‌بێ ئه‌و زه‌حمه‌ته‌ بۆ ئێمه‌.

شایه‌نی باسه‌ مانگی ڕابردوو یه‌كێتی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا به‌یه‌كجاری بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی كه‌ریم به‌نزیمای هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌یدا له‌ یورۆی 2016ی فه‌ره‌نسا به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی گرته‌ ڤیدۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ڤالبوێنای هاونیشتمانی.

 

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (ئارسناڵ – تۆتنهام)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى ١٢ى خولى نايابى ئنگليزيدا لە نێو ياريگاى ...