يانەى زەورا رەتيدەكاتەوە لە هەولێر يارى بكات..

ئەمرۆ پێنج شەمە ئيدارەى يانەى زەوراى عێراقى پێشنيارى يەكێتى تۆپى پێى ئاسياى رەتكردەوە سەبارەت بەوەى كە يارى چوون و گەرانەوە لە هەولێر و دۆحەى پايتەختى بەحرەين ئەنجام بدات.

سەرچاوەيەك لە يانەى زەوراء بە رۆژنامەى (الغد بريس)ى راگەياندوە كە كۆبوونەوەى دەستەى كارگێرى يانەكە گەشتوون بەو بريارەى كە يەكێك لەو سێ ياريگايە رەتبكەنەوە كە يەكێتى تۆپى پێى ئاسيا پێشنيارى كردوە ئەويش ياريگاى فەرەنسۆ هەريريە لە هەولێر.

رۆژنامەكە ئاماژەى بۆ ئەوەش كردوە كە لە كۆبونەوەكەدا رێككەوتون لەسەر ئەوەى نوسراوێك ئاراستەى يەكێتى ئاسيا بكەن بۆ ئەوەى ياريەكانى چوون و گەرانەوەى جامى يەكێتى ئاسيا لە نێو خاكى دۆحە ئەنجام بدەن, هەروەها ئەوەش هاتوە لە حالێكدا ئەگەر يەكێتى تۆپى پێ ئاسيا داواكەيانى رەتكردەوە ئەوا دۆحە و يەكێك لە ياريگاكانى عێراق دەستنيشان دەكەن نەك ياريگاى فەرەنسۆ هەريرى.

جێگاى باسە يارى چوونى جامى يەكێتى ئاسيا بۆ يانەكان, لە ١٥ى ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت و يارى گەرانەوەش لە ٢٩ هەمان مانگ ئەنجام دەدرێت.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.