Home / جيهان / سەرمايەدارێك ئەركى بوژاندنەوەى يانەى سلێمانى لە ئەستۆ دەگرێت

سەرمايەدارێك ئەركى بوژاندنەوەى يانەى سلێمانى لە ئەستۆ دەگرێت

کارێکی ئاساییە لە جیهانی وەرزشیدا بزنسمانەکان ئەرکی خزمەتکردنی یانەيەكى وەرزشى يان زياتر وەرگرێت و بەشێک لەوداهاتەی دەستیان دەکەوێ بۆ خزمەتى کەرتی وەرزشی خەرج بكەن.

لێرەدا وڵاتی قەتەر بەنموونە دێنینەوە،کە بەچەند ساڵێک بە بەرنامەیەکی پتەو قەتەریان کرد بە بە‌هەشتی وەرزشی بۆ ناوچەکە و دواتر جیهانیان بە کارە وەرزشێکانيان سەرسام کرد،گەیشتنە ئاستێک شەرەفی میوانداری مۆندیالی ٢٠٢٢ وەرگرت.

لە کوردستانیش شاسوار عەبدولواحێد خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی نالیا،بە سەرۆکی فەخری و سەرپەرشتییاری تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی سلێمانی داندرا و بەڵێنی نۆژەندکردنەوەی یاریگای چوارباخی تایبەت بە یانەکەداوە کە هەموو مەرجە نێودەڵەتییەکانی تیدا هەبێت، هەروەها گەڕانەوەی یانەی دایک بۆ خولی نایابی کوردستان و عێراق خولە کانی ئاسیا.

ئەم هەواڵە بووە جێی دڵخۆشی یانە و شەقامی وەرزشی کوردستان، وەرزشوانان ئومێد دەکەن یانەی دایک ببێتەوە ژمارەیەکی قورسی خولە نایابەکانی کورستان و عێراق و خولەکانی ئاسیا ، تەمەنادەکەن ئاست و ئەنجامی یانەکە شایستەی ناوی سلێمانی(پایتەختی ڕۆشنبیری) بیت و ببنە نمونەیەک بۆ ناوچەکە تا یانەکانی تریش پشتیوانیەکی باش بکرێن،کێبڕکییەک دروست بێت لەسەر بناغەی بەرەوپێشتر بردنی کەرتی وەرزش لە کوردستان.

ئا: دیارکۆ جە مال

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

خشتەو كاتى ياريەكانى ئەمرۆ يەك شەمە..

ئەمرۆ يەك شەمە ٢٢/١٠/٢٠١٧ لە چەندين كاتى جياوازدا چەندين يارى گرنگ و بە هێز لە ...