نادال لە ديۆكۆڤيچى بردەوە و هەوڵ بۆ يەكسان كردنەوەى ژمارەكەى دەدات..

ئەمرۆ شەمە رافائێل نادالى ئسپانى و خاوەن ريزبەندى چوارەمى جيهانى لە يارى تاكەكەسى پاڵەوانێتى مەدريد بۆ تێنس كە هەزار خاڵە توانى بگات بە يارى كۆتايى دواى بردنەوەى لە ديۆكۆڤيچى صربى.

پاڵەوانێتى ماستەرزى مەدريد بۆ تێنس هەزار خاڵ لە ئاستى تاكەكەسى پياوان لە ئسپانيا ئەنجام دەدرێت و ئەمرۆ نادال رووبەرووى ديۆكۆڤيچ بوويەوە و توانى بە دوو كۆمەڵەى يەك لە دواى يەك ياريەكە بباتەوە كە كۆمەڵەكانيش بريتين لە (٦-٢ و ٦-٤).

بەم بردنەوەيە نادال وەڵامێكى گونجاوى بەرامبەر ديۆكۆڤيچ دايەوە دواى حەوت شكستى لەسەر يەك, هەروەها لە ئێستاشدا هەوڵ بۆ بردنەوەى نازناوى پاڵەوانێتيەكە دەدات بۆ ئەوەى ژمارەى نازناوەكانى پاڵەونێتيەكانى ماستەرز لەگەڵ نۆڤاك يەكسان بكاتەوە كە ٣٠ نازناوى بەدەستهێناوە.

رافائێل نادال لە ئێستادا چاوەرێى براوەى نێوان هەريەكە لە دۆمينيك تيمى نەمساوى و پابلۆ كويفاسى ئۆرۆگوايى دەكات بۆ ئەوەى يارى كۆتايى لەگەڵ ئەنجام بدات.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.