Home / تێنس / نەمساويەك نادالى لە پاڵەوانێتى رۆما دورخستەوە..

نەمساويەك نادالى لە پاڵەوانێتى رۆما دورخستەوە..

ئەمرۆ هەينى لە چوارچێوەى ياريە تاكەكەسيەكانى تێنس كە لە ياريگاى گڵى بەرێوەچوو لە چارەكى كۆتايى پاڵەوانێتى (رۆما)ى ماستەرزى ١٠٠٠ خاڵى, دۆمينيك تيمى نەمساوى توانى لە رافائێل نادالى ئسپانى بباتەوە و خۆى بگەيەنێتە نيوەى كۆتايى پاڵەوانێتيەكە.

دۆمينيك تيم كە لە ريزبەندى هەشتەمى جيهانيە توانى بە دوو كۆمەڵەى يەك لە دواى يەك لە نادالى خاوەن ريزبەندى چوارەمى جيهانى بباتەوە كۆمەڵەكانيش (٤-٦ و ٣-٦) بوون, هەروەها تيم بەم بردنەوەيە لە دواى هەريەكە لە (فۆنينى و ئيدمۆند) بوە سێيەم ياريزان كە بتوانێت كۆمەڵە لە نادال بگرێت و توانيشى سەركەوتنە يەك لە دواى يەكەكانى نادال رابرگرێت كە ماوەى ١٧ ياريە لە ياريگاى گڵ نەدۆراوە.

لە ئێستاشدا دۆمينيك تيم گەشتوەتە قۆناغى نيوەى كۆتايى و لەم قۆناغەشدا چاوەرێى براوەى نێوان نۆڤاك جۆكۆڤيچ و دێل پترۆ دەكات.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

زەيدان راستى كێشەكەى نێوان رامۆس و رۆناڵدۆ ئاشكرا دەكات..

ئەمرۆ هەينى زەينەدين زەيدانى بەرەگەز فەرەنسى و راهێنەرى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى ...