Home / جيهان / بەهۆى خەڵاتەكەى ميسى منداڵە ئەفغانيەكە ژيانى دەكەوێتە مەترسيەوە..

بەهۆى خەڵاتەكەى ميسى منداڵە ئەفغانيەكە ژيانى دەكەوێتە مەترسيەوە..

دواى چەند هەفتەيەك لە پێدانى خەڵاتێك لەلايەن ئەستێرەى ئەرجەنتينى (ليۆنێل ميسى) بە منداڵێكى ئەفغانى و هەواڵەكەشى دەنگدانەوەيەكى گەورەى بە دواى خۆيدا هێنا و بوە هۆى ناساندى ئەو منداڵە ئەفغانيە بە هەموو دنيا.

 

مورتەزا ئەحمەدى ئەو منداڵە ئەفغانيەيە, لە لێدوانێكدا مامى بەناوى (وەحيد ئەحمەدى) بە دەزگاكانى راگەياندنى راگەياند: دواى ئەوەى مورتەزا درێسەكەى ليۆنێل ميسى پێدرا, لەلايەن مافيايەكەوە پەيوەنديمان پێوەكرا و هەرەشەى رفاندنى مورتەزا-مان لێكرا, بەهۆى ئەم تەلەفۆنەوە زۆر ترساين.

وتيشى: ناچاربووين لە ئەفغانستانەوە هەڵبێين بۆ پاكستان كە لە وێ دۆخەكە تا رادەيەك ئارامترە, نزيكەى چەند مانگێكە ماڵەكەمان بە جێهێشتوە.

 

مورتەزا ئەحمەدى پێشتر لە لايەن ماميەوە وێنەيەكى لە تۆرەكۆمەڵايەتيەكاندا بڵاو كرايەوە و دەنگۆيەكى گەورەى بەدوادا هات, بە رادەيەك ليۆنێل ميسى هێنايە سەرخەت تا داواى دۆزينەوەى ئەو منداڵە بكات ئەويش بەهۆى ئەوەى مورتەزا درێسێكى لە عەلاگە دروستكراوى لەبەر كردوە كە ناوى ميسى و ژمارە ١٠ى لەسەر بوە, منداڵەكە لە لێدوانى بۆ دەزگاكانى راگەياندن وتوى گۆڵكارەكەى بارشەلۆنەم خۆش دەوێت, بەڵام بەهۆى هەژارى خێزانەكەيەوە كە نەيانتوانيوە درێسێكى ئەو ياريزانەى بۆ بكرن هەر بۆيە هەستاوە بە لەبەر كردنى عەلاگە و دارشتنى لە شێوەى درێسەكەى ميسى.

لە بەرامبەريشدا ميسى دوو درێسى ئيمزا كراوى خۆى بۆمورتەزا نارد, يەكەميان درێسى ئەرجەنتين, دووەميان درێسى بارشەلۆنە.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (ئارسناڵ – تۆتنهام)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى ١٢ى خولى نايابى ئنگليزيدا لە نێو ياريگاى ...