Home / جيهان / سیروانی نوێ بردیه‌وه‌و ،پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و كۆیه‌ش یه‌كسان بوون

سیروانی نوێ بردیه‌وه‌و ،پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و كۆیه‌ش یه‌كسان بوون

یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان كه‌ یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان سه‌رپه‌رشتی ده‌كات به‌رده‌وامی هه‌یه‌و ئه‌مڕۆش چوارشه‌مه‌ به‌ دوو یاری گه‌ڕی سێیه‌م له‌ قۆناغی یه‌كه‌م به‌رێوه‌ چوو كه‌ بردنه‌وه‌یه‌ك و یه‌كسان بوونێك ناونیشانی یاریه‌كانی ئه‌مڕۆ بوو.

سه‌ره‌تاو له‌شاری كه‌ركوك یانه‌ی گازی باكوری ئه‌و شاره‌ میوانداری یانه‌ی سیروانی نوێی شاری سلێمانی كردو یانه‌ی میوان توانی به‌ئه‌نجامی 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك یاریه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بباته‌وه‌و به‌ سێ خاڵه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ شاری سلێمانی

گۆڵه‌كانی یانه‌ی میوان هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان شاڵاو عه‌باس و مصطفی محمود تۆماریان كرد تاكه‌ گۆڵی یانه‌ی گازی باكوریش محمد جه‌فال تۆماری كرد، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ كۆی خاڵه‌كانی یانه‌ی سیروانی نوێ بوو به‌ 6 خاڵ و پێشه‌نگی  گرت هه‌رچی یانه‌ی گازی باكوریشه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 4 خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌مدا ده‌بینرێت.

له‌ یه‌كێكی تر له‌ یاریه‌كانی ئه‌مڕۆداو له‌ شاری سلێمانی و له‌ نێو یاریگای فه‌رمانده‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و شاره‌ میوانداری یانه‌ی كۆیه‌ی كردوو پاش 90 خوله‌ك یاری كردن سه‌ره‌نجام هه‌ردوو یانه‌ به‌ 2 گۆڵ یه‌كسان بوون  گۆڵه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان عه‌لا عه‌زاب و ئارێز ئاری تۆماریان كرد و گۆڵه‌كانی یانه‌ی كۆیه‌ش ده‌ریا عمر و ڕه‌وا عبدالره‌زاق تۆماریان كرد،به‌م یه‌كسان بوونه‌ش كۆی خاڵه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بوو به‌ 2 خاڵ و كۆتای ڕیزبه‌ندی گرتووه‌ هه‌رچی یانه‌ی كۆیه‌شه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 4 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌مدا ده‌بینرێت .

ئه‌نجامی یاریه‌كانی ئه‌مڕۆی قۆناغی چوارگۆشه‌ی زیڕینی خولی یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان

گازی باكور 1 X سیروانی نوێ 2

پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 2 X كۆیه‌ 2

ڕیزبه‌ندی یانه‌كان پاش هه‌فته‌ی سێیه‌م به‌م شێوه‌یه‌یه‌

1_سیروانی نوێ 6 خاڵ

2_كۆیه‌ 4 خاڵ

3_گازی باكور 4 خاڵ

4_پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 2 خاڵ

فۆتۆ // موراد به‌زاز

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (ئارسناڵ – تۆتنهام)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى ١٢ى خولى نايابى ئنگليزيدا لە نێو ياريگاى ...