پێكهاته‌ی نمونه‌يی یاریه‌كانی قۆناغی پێش كۆتایی چامیۆنزلیگ بڵاو كرایه‌وه‌

یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا كه‌ ناسراوه‌ به‌ یوفا پاش كۆتای هاتنی یاریه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ و سه‌ركه‌وتنی هه‌ردوو یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دردید بۆ یاری كۆتایی،پێكهاته‌ی نمونه‌ی ئه‌و قۆناغه‌ی دیاری كرد و هه‌ردوو یانه‌ سه‌ركه‌وتوه‌كه‌ی وڵاتی ئیسپانیا هه‌ریه‌ك به‌ چوار یاریزان كۆنترۆڵی پێكهاته‌كه‌یان كردووه‌،یانه‌ی بایرن میونخیش هه‌رچه‌نده‌ براوه‌ی ئه‌م قۆناغه‌ بوون به‌ڵام به‌كۆی ئه‌نجامی هه‌ردوو یاری هاتن و چون له‌سه‌ر ده‌ستی كوڕانی سیمۆنی ماڵ ئاوایان له‌ خوله‌ كرد و به‌ سێ یاریزان به‌شداریان له‌ پێكهاته‌كه‌دا كردووه‌.

پێكهاته‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌یه‌:_ (4  _ 4 _ 2)

گۆڵپارێز // ئۆبلاك (ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید)

هێڵی به‌رگری//خوان فران(ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید)،گودین(ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید)،ئه‌له‌با (بایرن میونخ)،كارڤاخال (ڕیاڵ مه‌درید)

هێڵی ناوه‌ڕاست//لۆكا مۆدریچ (ڕیاڵ مه‌درید)،چاڤی ئه‌لۆنسۆ(بایرن میونخ)،تۆنی كروس(ڕیاڵ مه‌درید)،ڤیدال(بایرن میونخ)

هێڵی هێرش بردن // گاریس به‌یل(ڕیاڵ مه‌درید) ، ئه‌نتۆنیۆ گریزمان (ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید)

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.