Home / ووتار / بارسای پیپ یان ڕیاڵەکەی زیزۆ..

بارسای پیپ یان ڕیاڵەکەی زیزۆ..

پرسیار لە گواردیۆلا کرا ئایا ڕیالی ئێستا هەمان بارسای سەردەمی تۆیە ؟؟ پیپ وتی ئەو پرسیارە بۆ ئێوە جێدەهێڵم و ئێوە بڕیاری لەسەربدەن.

لەم ڕۆژانە ئەم بەراوردە زۆر دەکرێت لە نێوان بارسای پیپ و ڕیالی زیزۆ, گەر بچینەوە مێژوو دەبینین ڕیال لە ماوەی ١٠ ساڵ ٦٦ نازناوی ئەبتاڵی بەدەستهێنا, کە ئەو کات تیپی خەونەکان بوو بە ڕابەرایەتی دیستیفانۆ و پۆشکاش و خینتۆ و ئەفسانەکانی تر.

بەڵام زروف و عەقڵیەت و شێواز و تاکتیکی ئەو سەردەمە زۆر جیاواز بوو لەگەڵ ئێستا, یاخود میلانەکەی سەردەمی ساکی, یان ئەنتەرى سەردەمی هیلینۆ هێرێرا باوکی ڕۆحی کاتیناچۆ, یان ئەیاکسی رینۆس میچێلز داهێنەری کورە شامیلەی هۆڵەندی.
ساکی و هێرێرا و میچێلز, سێ قوتابخانە و سێ شێوازی جیاواز بوون, نازناوەکانیان نزیک بوو لەیەکەوە
ڕیالی ئێستا هەموومان دەزانین تیپێکی نموونەییە لە هەموو ڕویەکەوە, بێگومان ئەمەش دوای هاتنی زیزۆ
لەماوەی ساڵ و نیوێکدا شکاندنی ڕیکۆردێک بەوەی تاکە تیپە چامپیۆنس لیگ ٢ ساڵ لەسەر یەک بباتەوە تەبعەن بە ناوە نوێیەکەی واتا لە ١٩٩٢ تاوەکو ئێستا, ئەمە بە ڕاهێنەرە گەورە مێژوویەکانی وەک کاپیلۆ و کرۆیف و لیپی و هاینکس و ئۆتمار و ئەنشیلۆتی و ڤان گال و هەتا مۆرینهۆ و پیپ نەکرا, هەر لەبەر ئەمەیە لە ئێستادا بە تیپی خەونەکان وەسف دەکرێ و تەنها لەسەر پێوەری نازناو وا ستایش دەکرێ.
بەڵام گەر كەمێك بگەڕێینە دواوە دەبینین تیپێ هەبوو بە ناوی بارسای گواردیۆلا, کە لە ٢٠٠٩ سەریهەڵدا, من وەک خۆم لە ژیانم تیپێکم نەبینیوە بەم ئاستە, بارسای پیپ هەم چێژ و یاری جوان و هەم ئاست و ئەنجام و هەمیش لوتکەی تاکتیکی لێ بەکاردەهات, تیپێک لە ڕووی هەموو شتێکەوە تەواو بوو بێ کەموکوڕی, هیچ تیپێک نیە لە ئێستادا بگاتە ئاستی تیپەکەی گواردیۆلا چونکە مێسیەکی تر و چاڤی و ئینێستا و ئەلڤێس و پیۆلێکی تر نیە لە تۆپی پێ, گەر لەگەڵ ڕای منی یان دژی ڕای منی ئەوە کێشەنیە, چونکە ڕۆژ لە ڕۆژهەڵاتەوە هەڵدێ و لە ڕۆژئاوا ئاوا دەبێت ئەمە شتێکی واقعیە و ناتوانین هەرگیز پێچەوانەی بکەینەوە, ئیتر بارسا لەگەڵ پیپ وەک ئەو نموونە وایە و هەرگیز ناتوانین پێچەوانەکەی بڵێین, بۆیە بارسای پیپ باشترین یانە بوو لە مێژووی هەموو سەردەمەکان و هەرگیز جارێکی تر دووبارە نابێتەوە, ئەلبەتە ئەوەش لە بير نەكەين رياڵى زيزۆ لە سەرەتايەو هەنگاو بۆ بنياتنانى تيپێكى هاوشێوە دەدات بەڵام لە ئێستادا ناتوانرێت بە تيپى بارشەلۆنەى پيپ گوارديۆلا بەراورد بكرێت.

ئا: عبدالرحمن محمد

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

بارشەلۆنە لاوازترە لەوەى لەگەڵ ميسى بە تۆقێنەر دەيبينين..

پێدەچێت ئەنجامەكانى ئەم دواييەى بارشەلۆنە هەموانى لە خشتە بردبێت, بارشەلۆنە پێشەنگە و هەموو ياريەكان دەباتەوە, ...