بە نوسراوێك كۆنيفا پشتگيرى يەكێتى تۆپى پێى كوردستان دەكات بۆ بوون بە ئەندام لە فيفا..

دوێنێ شەمە سەرۆكى كۆنيفا لە هەرێمى قوبرس نوسراوێكى ئاراستەى سەفين كانەبى كرد و بە فەرمى رايانگەياند كە پشتگيرى تەواو خۆيان بۆ ئەندام بوونى يەكێتى تۆپى پێى كوردستان لە فيفا ئاشكرا كرد.

سەفين كانەبى سەرۆكى يەكێتى تۆپى پێى كوردستان لە پەرەى فەرمى خۆيەوە وێنەيەكى ئەو نوسراوەى بلاو كردە كە لەلايەن سەرۆكى (كۆنيفا) پێشكەشى كراوە وەك پاڵپشتيەك بۆ بەئەندام بوونى يەكێتى تۆپى پێى كوردستان لە فيفا.

سەفين كانەبى ئەوەشى ئاشكرا كرد كە ماوەيەكى زۆرە لە هەوڵدان و كارى زۆريان كردوە و خاوەن خول و هەڵبژاردەى خۆيانن بەردەوامن بۆ ئەوەى بتوانن ببنە ئەندام لە يەكێتى تۆپى پێى جيهانى, هەروەها سوپاس سەرجەم يەكێتيە وەرزشيەكانى ئەندام لە كۆنيفا كرد كە هەموويان پاڵپشتى و پشتگيرى يەكێتى تۆپى پێى كوردستانيان كردوە.

كانەبى لە كۆتايدا دەڵێت: “ئاواتمه‌ به‌ر له‌وه‌ی بمرم، ببینم كوردستان له‌ یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) ئه‌ندامه‌”.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.