Home / تێنس / نادال بۆ جارى ١٠ دەيەم بوە پاڵەوانى پاڵەوانێتى فەرەنساى كراوە..

نادال بۆ جارى ١٠ دەيەم بوە پاڵەوانى پاڵەوانێتى فەرەنساى كراوە..

ئێوارەى ئەمرۆ يەك شەمە لە يارى كۆتايى پاڵەوانێتى فەرەنساى كراوە ناسراو بە (رۆلان گارۆس) كە دووەم گەورەترين پاڵەوانێتى تێنسە رەفائێل نادالى ئسپانى و ستانيسلاس فافرينكا رووبەرووى يەك بوونەوە و نادال توانى ياريەكە بە سێ كۆمەڵەى بێبەرامبەر بباتەوە و ببێتە پاڵەوان بۆ جارى دەيەم لە ژيانى خۆيدا, كۆمەڵەكانيش بريتى بوون لە (٦-٢ و ٦-٣ و ٦-١).

لە نادال تاكە ياريزانى تێنسە لە مێژوودا كە دەتوانێت ١٠ جار نازناوى يەكێك لە گەورەترين پاڵەوانێتيەكانى تێنس بەدەست دەهێنێت, لە ئێستاشدا كۆى نازناوەكانى لە پاڵەوانێتيە گەورەكاندا بەرز كردەوە بۆ ١٥ نازناو, وە لە دواى ساڵى ٢٠١٤ ئەمە يەكەم نازناوى رافائێل نادالى ئسپانيە.

وە لە پاڵەوانێتى گراند سەلام توانيويەتى پلەى دووەم بەدەست بهێنێت لە رووى زۆرى نازناوەوە و لە دواى رۆجێر فيدرێرى سويسريەوە دێت كە خاوەنى ژمارەى پێوانەييە بە ١٨ نازناو, ئەوەى جێگاى باس بێت ئەوە فيدرێر لە پاڵەوانێتى فەرەنساى كراوە رۆڵێكى ئەوتۆى نەبوو.1969

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

خشتەو كاتى ياريەكانى ئەمرۆ يەك شەمە..

ئەمرۆ يەك شەمە ٢٢/١٠/٢٠١٧ لە چەندين كاتى جياوازدا چەندين يارى گرنگ و بە هێز لە ...