دوو كەناڵ لە قەمەرى هۆتبێرد جامى كيشوەرەكان پەخش دەكەن..

بريار وايە لە ١٧ى ئەم مانگە پاڵەوانێتى جامى كيشوەرەكان لە ولاتى رووسيا دەستپێبكات, ئەم پاڵەوانێتيە دووەم گەورەترين پاڵەوانێتى جيهانە لە دواى مۆنديال, ئەم جارە رووسيا ميواندارى لەم پاڵەوانێتيە دەكات, بە شێوەيەك هەر وڵاتێك ميواندارى مۆنديال بكات ئەوا ئەو وڵاتە ساڵێك پێش مۆنديال ميواندارى جامى كيشوەرەكانيش دەكات.
جامى كيشوەرەكان چوار ساڵ جارێك ئەنجام دەدرێت و هەشت هەڵبژاردە لە خۆى دەگرێت و بەسەر دوو كۆمەڵە دابەشدەكرێن, ئەو هەڵبژاردەيەى مۆنديالى پێشترى بردوە و ئەو هەلبژاردەى ميواندارى لە پاڵەوانێتيەكە كردوە و هەروەها ئەو هەلبژاردانەى بوونەتە پاڵەوانى كيشوەرەكانيان.
لە ئێستادا هەردوو كەناڵى ARD و ZDF ئەڵمانى لە قەمەرى (هۆتبێرد) و (ئەسترا) بە شێوەى كراوە ياريەكان دەگوازنەوە, دەتوانن بينەرى وێنەكە بن بۆ زانينى فريكوێنسيەكان.
هەلبژاردە بەشدار بوەكانى جامى كيشوەرەكان:
(ئەڵمانيا, رووسيا, پرتوگال, شيلى, ئوستراليا, كاميرۆن, مەكسيك, نيوزلەندا).
ياريەكان بە شێوەى كۆمەڵە بەرێوەدەچێت و بەسەر دوو كۆمەڵەدا دابەشكراوە:
كۆمەڵەى يەكەم:
(نيوزلەندا, پرتوگال, رووسيا, مەكسيك)
١٧/٦/٢٠١٧
روسيا – نيوزلەندا (٦:٠٠م).
١٨/٦/٢٠١٧
پرتوگال – مەكسيك (٦:٠٠م).
٢١/٦/٢٠١٧
روسيا – پرتوگال (٦:٠٠م).
مەكسيك – نيوزلەندا (٩:٠٠م).
٢٤/٦/٢٠١٧
مەكسيك – رووسيا (٦:٠٠م)
نيوزلەندا – پرتوگال (٦:٠٠م).
…………….
كۆمەڵەى دووەم:
(ئەڵمانيا, ئوستراليا, كاميرۆن, شيلى)
١٨/٦/٢٠١٧
كاميرۆن – شيلى (٩:٠٠م).
١٩/٦/٢٠١٧
ئوستراليا – ئەلمانيا (٦:٠٠م).
٢٢/٦/٢٠١٧
كاميرۆن – ئوستراليا (٦:٠٠م).
ئەڵمانيا – شيلى (٩:٠٠م).
٢٥/٦/٢٠١٧
شيلى – ئوستراليا (٦:٠٠م)
ئەڵمانيا – كاميرۆن (٦:٠٠م).
…………….
قۆناغى نيوەى كۆتايى:
٢٨/٦/٢٠١٧
يەكەمى گرووپى يەكەم – دووەمى گرووپى دووەم
٢٩/٦/٢٠١٧
يەكەمى گرووپى دووەم – دووەمى گرووپى يەكەم
٢/٧/٢٠١٧
دوو براوەى ئەم قۆناغە يارى كۆتايى ئەنجام دەدەن
دوو دۆراوى ئەم قۆناغە يارى دەكەن بۆ بەدەستهێنانى پلەى سێيەم
………….
نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.