واريۆرز بۆ جارى پێنجەم بوە پاڵەوانى NBA ئەمريكى..

فەريقى گۆڵدن ستەيت واريۆرز بۆ جارى پێنجەم لە مێژوويى خۆى بوە پاڵەوانى خولى (NBA) ئەمريكى دواى ئەوەى توانى بەرامبەر بە كليفلاند كافاليێرز بە ئەنجامى ٤-١ براوە بێت.

واريۆرز رێگر بوو لەوەى كە كليفلاند كافاليێرزى هەڵگرى نازناوەكە بەرەو ئەنجامدانى يارى شەشەم و حەوتەم بروات, ئەوەش لە كاتێكدا بەرەبەيانى ئەمرۆ سێشەمە هاورێكانى ستيڤن كورى توانيان قۆناغى كۆتايى لە يارى پێنجەمدا بە ئەنجامى ١٢٩-١٢٠ يەكلايى بكەنەوە.

لە ياريەكەدا كيڤن دۆرانت توانى بە ٣٩ خاڵ و پێنج پاسى يەكلاكەرەوە هاوكارى واريۆرز بكات بۆ بردنەوە, وە ستيڤن كورى ٣٤ خاڵ و ١٠ پاس و ٦ تۆپى هەڵگەراوە, هەروەها ئەندرى ئيگودالا ٢٠ خاڵ و درايمۆند گرين ١٢ تۆپى هەڵگەراوە.

 

لەلايەكى ترەوە ليبرۆن جەيمس باشترين خاڵ تۆمار كەرە بە ٤١ خاڵ و ٨ پاس و وەرگرتنى ١٣ تۆپى هەلگەراوە.

جێگاى باسە ئەمە دووەم نازناوى واريۆرزە لە ماوەى سێ ساڵدا, وە پێنجەم نازناويەتى لەمێژوودا لە دواى ساڵەكانى (١٩٤٧, ١٩٥٦, ١٩٧٥, ٢٠١٥), بەڵام فەريقى كليفلاند كافاليێرز تەنها يەك جار توانيويەتى نازناوەكە بەدەست بهێنێت كە ساڵى رابردوو بوو.

 

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟