گوارديۆلا گەوهەرەكەى مەدريدى دەوێت..

پيپ گوارديۆلاى بەرەگەز ئسپانى و راهێنەرى يانەى مانچستەرسيتى ئنگليزى پلانى داناوە بۆ ئەوەى ناوەراستكار و ئەستێرەى يانەى رياڵ مەدريد بۆ وەرزى داهاتوو بگوازێتەوە ريزەكانى.

لەو بارەيەوە رۆژنامەى (دۆن بالۆن)ى ئسپانى بڵاوى كردەوە كە پيپ گوارديۆلا بۆ وەرزى داهاتوو پێويستى بە ناوەراستكارێكى نوێ هەيە و لە ئێستاشدا وەك يەكەم هەڵبژاردنى چاوى لەسەر تۆنى كرووسى ناوەراستكارى مێرەنگيە.

رۆژنامەكە ئاماژەى بۆ ئەوە كرد كە گوارديۆلا بە تەواوى رازى بوە بە نوێكردنەوەى گرێبەستى ياياتۆرێ و هەوڵيش بۆ ئەوە دەدات ناوەراستكارێكى تر بۆ وەرزى داهاتوو بهێنێتە ريزەكانى بۆ ئەو مەبستەش داواى لە ئيدارەى ستيزن كردوە كار لەسەر بەدەستهێنانى تواناكانى تۆنى كرووسى ئەڵمانى بكەن.

شايانى باسە تۆنى كرووس لە دواين لێدوانى رەتيكردەوە بگەرێتەوە بۆ خولى ئەڵمانى (بۆندسليگا) بەڵام نەيشاردەوە كە رياڵ مەدريد دواين وێستگەى وەرزشى نابێت.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.