Home / ئسپانيا / ڕۆناڵدۆ دوای ڕیاڵ مەدرید ڕوو لە کوێ دەکات؟

ڕۆناڵدۆ دوای ڕیاڵ مەدرید ڕوو لە کوێ دەکات؟

ڕۆناڵدۆ کە لە ئێستادا لەگەڵ هەڵبژاردەی پرتوگال لە ڕووسیا بە نوێنەرایەتی کیشوەری ئەوروپا پشکداری جامی کیشوەرەکان دەکات, زیاتر لە هەموو کات چاوی میدیا وەرزشیەکانی لەسەرە ئەویش دوای بڵاوبونەوەی بڕیارێکی دادگای ئیسپانیا کە تۆمەتی خۆ دزینەوەی لە باجی درايە پاڵ ئەستێرەی یەکەمی ڕیاڵ مەدرید.

بەشی زۆری ڕاگەیاندنە وەرزشیەکانی جیهان باسی لێدوانێکی ڕۆناڵدۆ دەکەن گوایە ڕایگەیاندووە کە ناگەڕیتەوە بۆ مەدرید و بێزاربووە لەو تۆمەتانەی دەخرێتەپاڵی.

لە ئەگەری ڕاستی ئەم هەواڵە ڕەنگە یانەی مانچستەریونایتدى یانەکەی پێشووی ڕۆناڵدۆ بە زوترین کات بێنە سەر خەت ، چونکە یانەکەی مۆرینهۆ لە وەرزی نوێدا بەژداری خولی یانە پاڵەوانەکان دەکات و چەکی قورسی بۆ بەدەستهێنانی ئەم جامە دەوێت.

ڕەنگە ئەم کارە بۆیانەی شەیتانە سورەکان ئاسانتربێت لە هەر یانەیەکی تر کە لەئێستادا چاوەڕوانی بڕیاری کۆتای ڕۆناڵدۆن لەو بارەیەوە, جونکە بەڕیوبەری کارەکانی ئەستێرەکەی دورگەی مادێرا کە (خۆرخێ مێرێنس)ە ڕۆناڵدۆ بە باوکی ڕوحی خۆی وەسفی دەکات، پەیوەندیەکی پتەوی لەگەڵ جۆزێ مۆرینهۆ  هەیە و مۆرینهۆش لەسەر ئەم پیاوە هاونیشتیمانیەی خۆی و ڕۆناڵدۆ دەڵیت: “هیچ کات لە بڕیارداندا پشت بە کەس نا بەستم بەڵام هەمیشە قسەکانی مێندێس بایەخیان لای من هەبووە”.

ئامادەكردنى: دیارکۆ جەمال

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (بارشەلۆنە – مەلەگە)..

ئەمرۆ شەمە چەند ياريەك لە هەفتەى نۆيەمى خولى يانە پلەيەكەكانى ئسپانيا بەرێوەدەچێت و لەو چوار ...