Home / ئسپانيا / لە ئەگەرى رۆشتنى رۆناڵدۆ كێ جێگرەوەى دەبێت..!!

لە ئەگەرى رۆشتنى رۆناڵدۆ كێ جێگرەوەى دەبێت..!!

كريستيانۆ رۆناڵدۆى پرتوگالى و هێرشبەرى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى دواى ئەوەى تۆمەتبار كراوە بە خۆدزينەوەى لە ١٤ مليۆن يۆرۆ باج لە ماوەى ساڵەكانى ٢٠١١-٢٠١٤, هەربۆيە دەيەوێت بۆ وەرزى داهاتوو يانەكەى بەجێبهێلێت.

لەو بارەيەوە رۆژنامەى ئاسى ئسپانى ئاشكراى كردوە ئيدارەى يانەى شاهانە ناوى ٤ ياريزانى بۆ جێگرەوەى ئەستێرەكەى پرتوگال ئاشكرا كردوە لە حاڵەكاتێك ئەگەر هاتوو رۆناڵدۆ ريزەكانى يانەكەى بەجێهێشت.

رۆژنامەى ئاس ناوى ئەو ياريزانانە و برى گرێبەستەكانيانى ئاشكرا كرد, كيليان مبامبى هێرشبەرى يانەى مۆناكۆى فەرەنسى بە ١٢٠ مليۆن يۆرۆ, پاولۆ ديبالاى ئەرجەنتينى و ياريزانى يانەى يوڤانتۆسى ئيتالى ٨٠ مليۆن يۆرۆ, رۆبێرت ليڤاندۆسكى پۆڵەندى و ياريزانى يانەى بايەرمونيخى ئەڵمانى ٦٠ مليۆن يۆرۆ, دواين ياريزانيش كە ئەگەرى هەيە بۆ جێگرەوەى رۆناڵدۆ دەستنيشان بكرێت عوسمان ديمبلى ياريزانى يانەى بروسيا دۆرتمۆندى ئەڵمانيە بە ٥٠ مليۆن يۆرۆ.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى فەرمى (ديپۆرتيڤۆلاكەرۆنيا X رياڵ مەدريد)..

پاش كەمێكى تر و لە كاتژمێر ١١:١٥م بەكاتى هەرێمى كوردستان رياڵ مەدريد پاڵەوانى وەرزى رابردوو ...