Home / جيهان / راهێنەرى مەكسيك: لە رۆناڵدۆ ناترسين..!!

راهێنەرى مەكسيك: لە رۆناڵدۆ ناترسين..!!

دواى ئەوەى دوێنێ شەمە يەكەم يارى جامى كيشوەرەكان لە نێوان رووسياى ميواندار و نيوزلەندا ئەنجامدرا و بە سەركەوتنى رووسيا كۆتايى هات بە ٢-٠, بريار وايە ئەمرۆ يەك شەمە لە كاتژمێر ٦ بەكاتى هەرێم هەڵبژاردەى پرتوگال و مەكسيك رووبەرووى يەك ببنەوە لە نێو ياريگاى (كازان ئەرينا).

لە لێدوانێكى بۆ (ESPN) راهێنەرى هەڵبژاردەى مەكسيك (خوان كارلۆس ئۆسوريۆ) وتى: “تيپەكەم دەتوانێت ئەوە ئەنجام بدات كە رۆناڵدۆ ئەنجامى دەدات, لە هەمان كاتيشدا هيچ ترسێكمان لە رۆناڵدۆ نيە”.

ئۆريسيۆ وتيشى: “راستە راگرتنى رۆناڵدۆ قورسە بە تايبەتى بەو توانا هێرشبەريەى كە هەيەتى بەڵام كار لەسەر ئەوە دەكەن”.

راهێنەرەكەى مەكسيك لە لێدوانەكانيدا زياتر مەبەستى لەوەيە كە باڵى راستى ياريگا ئەو جێگايەى رۆناڵدۆ يارى تێدا دەكات كێشەيان هەيە و هەول بۆ ئەوە دەدەن تا رۆناڵدۆ لەو رێگايەوە رابگرن و رێگەى گەيشتن بە گۆڵى لێبگرن.

ئاماژەى بۆ ئەوەشكرد كە (كارلۆس سالسيدۆ) لە باڵى راستى بەرگرى زۆرباش دەبێت و هەوڵ دەدەن بە پلانى ٣-٤-٣ يارى بكەن, هەرچەندە دڵنيايە لەوەى پرتوگال جگە لە رۆناڵدۆ خاوەنى باشترين ياريزانى ترى وەك نانى و كواريزما و مارتينزە.

جێگاى باسە رۆناڵدۆ توانى لەگەڵ هەلبژاردەى پرتوگال بۆ يەكەمجار لە مێژوودا ببنە پاڵەوانى يۆرۆى ٢٠١٦ و بگەن بە ياريەكانى جامى كيشوەرەكانى ٢٠١٧.

 

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (بارشەلۆنە – مەلەگە)..

ئەمرۆ شەمە چەند ياريەك لە هەفتەى نۆيەمى خولى يانە پلەيەكەكانى ئسپانيا بەرێوەدەچێت و لەو چوار ...