Home / جيهان / خلێفى رازى بوە ڤێراتى لە پاريس بروات بەڵام ..

خلێفى رازى بوە ڤێراتى لە پاريس بروات بەڵام ..

رۆژنامەكانى ئسپانيا ئاشكرايان كرد كە سەرۆكى يانەى پاريس سانجێرمان رەزامەندى دەربريوە كە لەم وەرزەدا ياريزانى هێڵى ناوەراستى يانەكەى (ماركۆ ڤێراتى) پاريس بەجێبهێلێت.

لەو بارەيەوە رۆژنامەى ديپۆرتيڤۆ بڵاوى كردەوە ناسر خلێفى رێگر نيە لە رۆشتنى ڤێراتى تەمەن ٢٤ ساڵ بەڵام رێگرە لە چوونى بۆ يانەى بارشەلۆنە, بە تايبەتى دواى ئەوە شكستە ئابرووبەرانەى لە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا لە يارى گەرانەوەى قۆناغى ١٦ دووچارى هات.

 

يانەى بارشەلۆنە دواى ئەوەى فالفێردى بە راهێنەرى نوێى يانەكەى دەستنيشان كرد هەوڵەكانى بۆ ئەوەيە هێڵى ناوەراستى بلوگرانا تۆكمە بكات بۆ ئەو مەبەستەش چاوى لەسەر تواناكانى ڤێراتى بەرەگەز ئيتاليە و لە هەمان كاتيشدا ماركۆ پێداگرە لەوەى وەرزى داهاتوو لە كامپ نۆ بێت.

 

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى فەرمى (ديپۆرتيڤۆلاكەرۆنيا X رياڵ مەدريد)..

پاش كەمێكى تر و لە كاتژمێر ١١:١٥م بەكاتى هەرێمى كوردستان رياڵ مەدريد پاڵەوانى وەرزى رابردوو ...