Home / ئەڵمانيا / لۆف: جامى كيشوەرەكان خەڵاتێكە بۆ ئێمە..

لۆف: جامى كيشوەرەكان خەڵاتێكە بۆ ئێمە..

لۆفى راهێنەرى هەڵبژاردەى ئەڵمانيا رايگەياند پاڵەوانێتى جامى كيشوەرەكان يارمەتيدەرى پاڵەوانى مۆنديالى ٢٠١٤ دەبێت بۆ ساڵى داهاتوو بۆ ئەوەى پارێزگارى لە نازناوەكەى بكات و جارێكى تر مۆنديال بەدەستبهێنێتەوە.
دوێنێ يەك شەمە لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيد كە بۆ يەكەم يارى مانشافت بەرامبەر ئوستراليا لە جامى كيشوەرەكان رێكخرابوو يواكيم لۆفى راهێنەرى ئەڵمانيا وتى: “هەندێك رەنگە سەرسام بن بەوەى من دەيڵێم, بەڵام پێم وايە جامى كيشوەرەكان خەڵاتێكە بۆ ئێمە, چونكە يارمەتيدەرمانە بۆ ئەوەى ساڵى داهاتوو ئامانجە گەورەكەمان بەدى بهێنين”.
لۆف وتيشى: “هەستێكى زۆر خۆشم هەيە كە لەگەڵ هەڵبژاردەكەم دەتوانين لەم پاڵەوانێتيەدا ئامانجەكەمان بەدى بهێنين”.
هەڵبژاردەى ئەڵمانيا لە جامى كيشوەرەكان لەگەڵ هەريەكە لە هەڵبژاردەكانى (كاميرۆن و شيلى و ئوستراليا) دەكەونە كۆمەڵەى دووەم و بريار وايە ئەمرۆ دوو شەمە لە يەكەم يارى لە كاتژمێر ٦:٠٠م بەكاتى هەرێم رووبەرووى هەلبژاردەى ئوسترالياى پاڵەوانى كيشوەرى ئاسيا ببنەوە.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى فەرمى (ديپۆرتيڤۆلاكەرۆنيا X رياڵ مەدريد)..

پاش كەمێكى تر و لە كاتژمێر ١١:١٥م بەكاتى هەرێمى كوردستان رياڵ مەدريد پاڵەوانى وەرزى رابردوو ...