رۆژنامەكانى ئنگلتەرا ئاشكرايان كرد كە ئيدارەى يانەى چێڵسى لەندەنى رەزامەندە بەوەى ئەم وەرزە دەستبەردارى هێرشبەر و ئەستێرەى بەرەگەز بەلجيكى (ئيدين هازارد) بێت لە كاتێكدا ئەگەر رياڵ مەدريد مەرجەكەيان قبوڵ بكەن.

لەو بارەيەوە رۆژنامەى كۆرێرى ديللۆ سپۆرتى ئيتالى ئاشكراى كرد, ئيدارەى يانەى بلوز بە مەرجێك دەستبەردارى ئيدين هازار دەبن لە بەرامبەردا تواناكانى كريستيانۆ رۆناڵدۆ بەدەست بهێنن, ئەمەش لە كاتێكدايە كە رۆژنامەى ئبۆلاى پرتوگالى رايگەياند بوو كە رۆناڵدۆ ئارەزوو دەكات ئسپانيا و ريزەكانى مەدريد بەجێبهێلێت.

رۆژنامەكە ئەوەشى بڵاو كردەوە كە ئەنتۆنيۆ كۆنتى راهێنەرى يانەى چێڵسى داواى لە (رۆمان ئيبرامۆڤيچ)ى سەرۆكى يانەكە كردوە لەگەڵ رياڵ مەدريد دەست بە گفتوگۆ بكەن بەمەبەستى گواستنەوەى رۆناڵدۆ لە بەرامبەر ئيدين هازارد.

بڵاو كردنەوەى ئەم هەواڵە لە: