فيدرێر بردنەوەى ژمارە (١١٠٠)ى تۆمار كرد..

يارزانى تێنسى بەرەگەز سويسرى (رۆجێر فيدرێر) توانى بردنەوەى ژمارە (١١٠٠) لە ژيانى وەرزشى خۆى بنوسێتەوە ئەويش دواى ئەوەى لە قۆناغى يەكەمى كێبركێكانى پاڵەوانێتى (هالە) لە ئەڵمانيا توانى لە يويتچى سوگيتاى يابانى بردەوە.

فيدرێر لە ياريەكەدا توانى لە ماوەى تەنها ٥١ خولەكدا بە دوو كۆمەڵەى لەسەر يەك كۆمەڵەكانيش (٦-٣ و ٦-١) لە سوگيتا بباتەوە و خۆى بگەيەنێت بە قۆناغى دووەم و لە سەر زەوى گيايى رووبەرووى (ميشا زفيريف) ئەڵمانى دەبێتەوە, كە لە كۆمەڵەى يەكەم توانى لە لوكاس لاكۆى پۆڵەندى بباتەوە بە (٦-٤ و ٦-٤) لە ماوەى يەك كاتژمێر و ١٥ خولەك.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.