Home / ووتار / لێکەوتەکانی “نیمار داسیڤا” لە دەرەوەی ” بارســا ” چۆن دەبێت.. ؟

لێکەوتەکانی “نیمار داسیڤا” لە دەرەوەی ” بارســا ” چۆن دەبێت.. ؟

نیمار بووە گرانبەھاترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ ، چوون و نەچوون من ھیچ جۆرە بۆچونیکم نەبوو چوون پێم وانەبوو کارێکی نییە ھێندە گرنگ بێت ، بەڵام لەکاتێکدا بەفەرمـــی بووە یاریزانی پی ئێس جی بارودۆخی نیمار بەدەر نابێت لەم خاڵانە :

یەک ; تێگڕای یاریزان بێ جیاوازن ئازادن پەیوەندی بکەن بەیانەیەکەوە خۆیان ئارەزووی بکەن ، نیمار یەکەم یاریزان و دوا یاریزان نییە ئەم کارە بکات .

دوو ; سەرنجێک تەواو لۆژیکی تــا ناوێک ھەبێت بەناوی ” میسی ” بەھیچ جۆرێک یاوەرەکەی نابێتە ژمارە یەک ! بەبەڵگەی وەرزی 2010 لەکاتێکدا ” ئینیستا ” تێگڕای نازناوەکانی بەدەستھێنا وەک میسی بگرە ھەڵبژاردەکەی کردە خاوەنی جامــی جیھانی بەگۆڵی ناوبراو ھەر نەبوو بە باشترینی ساڵ !! ڕیمۆنتادای پاریس خاڵێکی ترە بۆ لایەنی باشی چوونی نیمار بۆ پاریس چوونکە گرنگترین ڕەگەز نیمار بوو لەم یاریەدا بەڵام وێنە گەورەکە ھەر میسی بوو نەکرا بەنیمار بۆ تەنیا جارێـک .

سێ ; ھیچ جۆرە گوومانێک نییە جێگرەوەی ” میسی – دۆن ” لەئێستا ” نیمار ” یەکەمینە ، دواتر نیمار پێویستە زۆر واقعیانە مامەڵە بکات بزانێت دەتوانێت گرەوی گەورەکان بـکات ؟

چـوار ; بۆ پارە ڕۆشتن ، لاوازی خوولی فەڕەنسی ، جێھێشتنی یانەیەکی زەبەلاحی چەشـنی بارســا ، قسەی نەخوێندەوارانەیە بەپێی ئەو جۆرە لە بۆچوونانە بێت تۆ یاریزانی بـارسـا نەبیت نابیتە باشترین ! ئینیستا ، چاڤی ، پۆسکێت چەندانی تر لەو یانەیاندان نەبوونە باشترین ، نیمار ئەم وێنای لەپێش چاوە !

پێنچ: ھەڵبژاردەی سـامپا بژاردەیەکی تری پۆزتیفە بۆ نیمار چوونکە جامی جیھانی لەپێشە زۆر گرنگە لەئێستاوە نیمار سەرکردانە ، پیشەگەرانە ، کەسێتی یەکەم مامەڵە بکات تا ڕابێت بەفشاری گەورە و بەھێز نەیڕوخێنێت

ھەڵسەنگاندن دەربارەی ئەوەی نیمار لەئێستاوە شکست دەھێنێت یان سەرکەوتوو دەبێت خاڵێکە تەواو دەچێتە خانەی گەوجاندن ، خڵەتاندن ، تاریکاندن جگە لە ” کات ” ھیچ کەسێک و ھیچ لایەنێک نارتوانێت پرسیارێکی ئاوا وەڵام بداتەوە ، بۆیە لەئێستا بارودۆخ بسپێرن بەکات

تێبینی ; یانە پاڵەوانەکان تەواو جێژدار بوو بەچوونی نیمار بۆ پاریس چوونکە ئەم وەرزە یانەی زلھێز بۆ کێبڕکێی نازناوەکە زۆر زیاتر دەبن ئەمەش ڕاستەوخۆ بەسوودی بینەر دێتەوە.

نوسينى: بەرھەم جلال

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

بارشەلۆنە لاوازترە لەوەى لەگەڵ ميسى بە تۆقێنەر دەيبينين..

پێدەچێت ئەنجامەكانى ئەم دواييەى بارشەلۆنە هەموانى لە خشتە بردبێت, بارشەلۆنە پێشەنگە و هەموو ياريەكان دەباتەوە, ...