رياڵ مەدريد X مانچستەريونايتد | ژمارە و ئامارەكانى هەردوو يانە پێش رووبەروو بوونەوەيان..

چاوى هەموان لەسەر كاتژمێر ٩:٤٥م ئەم شەوە و بە تامەزرۆييەوە چاوەرێى يەكێك لە ياريە بەهێزەكانى ئەوروپا دەكەن كە لە نێوان دوو پاڵەوان ئەنجام دەدرێت ئەوانيش رياڵ مەدريدى پاڵەوانى چامپيۆنزليگى وەرزى رابردوو و مانچستەريونايتدى پاڵەوانى يۆرۆپا ليگى وەرزى رابردوە و بريارە ياريەكە لە نێو ياريگاى فليپ ئەرينا لە وڵاتى مەكدۆنيا بەرێوەبچێت.

يانەى رياڵ مەدريد كە لە مێژوى خۆيدا تەنها سێ نازناوى سوپەرى ئەوروپاى بەدەستهێناوە, هەوڵەكانى بۆ ئەوەيە ژمارەى نازنازوەكانى بگەيەنێت بە ٤ نازناو, لە بەرامبەريشدا يانەى مانچستەريونايتدى ئنگليزى دەيەوێت ژمارەى نازناوەكانى لە جامى سوپەر بگەيەنێت بە ٢ نازناو و بيسەلمێنێت كە تواناى ركابەرى كردنى هەيە لە پاڵەوانێتيە ئەوروپيەكاندا و ركابەرێكى سەر سەختە.

ئامار و ژمارەكانى هەردوو يانە پێش رووبەروو بوونەوەيان لە جامى سوپەرى ئەوروپا:

  • رووبەروو بوونەوەى نێوان مانچستەريونايتدى ئنگليزى و رياڵ مەدريدى ئسپانى لە جامى سووپەرى ئەوروپى يەكەم جارە رووبدات و ١١يەمين جاريشە لە پاڵەوانێتيە ئەوروپيەكاندا رووبدات.
  • ئەو يانەيەى توانيبێتى نازناوى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا بەدەستبهێنێت توانيويەتى ٢٢ نازناو لە كۆى ٤١ نازناو بەدەست بهێنێت, وە تەنها ١٩ نازناويان لە دەست داوە.
  • مانچستەربونايتد لە دواين ١١ يارى ئەوروپى لەسەر يەك دووچارى شكست نەهاتوە, لە دواى چێلسى لە ساڵى ٢٠١٣وە يەكەم يانەيە بگات بە يارى كۆتايى جامى سوپەرى ئەوروپى.
  • رياڵ مەدريد نزيكە لەوەى ببێت بە يەكەم يانە كە دەتوانێت دووجار لەسەر يەك دەبێتە پاڵەوان, لە دواى يانەى ميلان كە لە هەردوو وەرزى ١٩٨٩ و ١٩٩٠ بوە پاڵەوان.
  • ئسپانيا ئەو وڵاتەيە كە زۆرترين جار يانەكانى بوەتە پاڵەوانى جامى سوپەرى ئەوروپى ١٣ نازناو, ئيتاليا لە پلەى دووەمە بە ٩ نازناو و ئنگلتەراش بە ٧ نازناو لە پلەى سێيەمە.
  • ئەو يانانەى جامى يەكێتى ئەوروپا و خولى ئەوروپيان بەدەستهێناوە توانيويانە لە كۆى ١٧ نازناو ٧ نازناو لە جامى سوپەرى ئەوروپى بەدەست بهێنن لەو كاتەوەى كە پاڵەوانێتيەكە ناوى گۆراوە.
  •  مۆرينيۆ وەك راهێنەر ٢ يارى كۆتايى سوپەرى ئەوروپى دۆراوە, لە ساڵى ٢٠٠٣ لەگەڵ پۆرتۆ و لە ساڵى ٢٠١٣ لەگەڵ چێڵسى, بەڵام پێشتر هيچ راهێنەرێك ٣ يارى كۆتايى سوپەر نەدۆراوە.
  • بارشەلۆنە و ميلان زۆرترين جار نازناوى جامى سوپەرى ئەوروپيان بەدەستهێناوە كە ٥ نازناوە بۆ هەريەكەيان, بەڵام رياڵ مەدريد تا ئێستا ٣ نازناوى بەدەستهێناوە.
  • مانچستەريونايتد بۆ جارى چوارەمە بەشدارى يارى كۆتايى جامى سوپەرى ئەوروپى دەكات, بەڵام رياڵ مەدريد جارى شەشەمە و تەنها بارشەلۆنە زۆرترين جار بەشدارى سوپەرى ئەوروپى كردوە كە ٩ جارە.
  • كۆتايى جامى سوپەرى ئەوروپى تا ئێستا ٦ جار لە كاتى زيادكراودا يەكلايى بوەتەوە و دواينيان لە ساڵى ٢٠١٦ بوو كاتێك رياڵ مەدريد توانى بە ئەنجامى ٢-٣ لە ئشبيليە بباتەوە.
  • لە جامى سوپەرى ئەوروپى ٤ ياريزان كارتى سورى پێدراوە, پۆڵ سكۆڵز (مانچستەريونايتد) لە ٢٠٠٨, رۆلاند و فريدى گوارين (پۆرتۆ) لە ٢٠١١, سيمۆسى كۆلۆدزيچك (ئشبيليە) لە ٢٠١٦.
  • يانە ئسپانيەكان لە دواين ٣ يارى جامى سوپەرى ئەوروپى بونەتە پاڵەوان, وە لە دواين ٨ يارى تەنها ١يەك يارى دۆران لەو كاتەوەى كە رياڵ مەدريد بەرامبەر گەلەتەسەراى توركى لە ساڵى ٢٠٠٠ دوچارى شكست هات.
  • لەو كاتەوەى لە ساڵى ٢٠٠٥ ليڤەرپوول بوەتە پاڵەوانى جامى سوپەرى ئەوروپى يانە ئنگليزيەكان تا ئێستا نەيانتوانيوە ئەو نازناوە بەدەست بهێنن, مانچستەر لە ٢٠٠٨ شكست هێنا, چێڵسى لە ٢٠١٢ و ٢٠١٣ شكستى هێنا.
  • رياڵ مەدريد بۆ جارى ١١يەمە لە پاڵەوانێتيە ئەوروپيەكاندا روبەرووى مانچستەريونايتد دەبێتەوە, لە كاتێكدا لە ١٠ يارى رابردوو يانە ئسپانيەكە ٤ يارى براوە بوە و لە ٢ ياريش شكستى هێناوە و لە ٤ ياريەكەى تريش يەكسان بوە, تا ئێستا ٢٠ گۆڵى تۆماركردوە.
  • ديخيا گۆڵپارێزى شەيتانە سورەكان جارى پێنجەمە رووبەرووى رياڵ مەدريد دەبێتەوە لە سەرجەم پاڵەوانێتيەكاندا و تا ئێستا هيچ بردنەوەيەكى نيە.
  • رياڵ مەدريد لە دواين ١٨ يارى لە پاڵەوانێتيە ئەوروپيەكاندا تەنها ١ يارى دۆراوە ئەويش بەرامبەر ئەتلەتيكۆمەدريد بوو لە نيوەى كۆتايى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپاى ٢٠١٦-٢٠١٧, كە رياڵ توانى بە ئەنجامى يارى چوون و گەرانەوە بە ٤-٢ ياريەكە بباتەوە.
  • مۆرينيۆ يەكەم راهێنەرە بتوانێت ٣ يانەى جياواز بگەيەنێتە جامى سوپەرى ئەوروپى, لە ساڵى ٢٠٠٣ پۆرتۆ, لە ساڵى ٢٠١٣ چێڵسى, لە ساڵى ٢٠١٧ مانچستەريونايتد.
  • رياڵ مەدريد لە دواين ١٠ يارى بەرامبەر يانە ئنگليزيەكان نەدۆراوە, لەو رێژەيەش ٧ بردنەوە و ٣ يەكسان بوونى هەيە, دواين شكستى بەرامبەر ليڤەرپوول بوو لە قۆناغى ٨ى چامپيۆنزليگى ٢٠٠٦ كە ياريەكە بە ٤-٠ كۆتايى هات.
  • مانچستەريونايتد لە دواين ١٠ يارى بەرامبەر يانە ئسپانيەكان تەنها ٢ يارى براوە بوە لە سەرجەم پاڵەوانێتيەكاندا, لە ٤ يارى يەكسان بوە و لە ٤ ياريش دۆراوە تا ئێستا.
  • رياڵ مەدريد لە ٣ يارى كۆتايى بەرامبەر يانە ئنگليزيەكان براوە نەوە, لە ساڵى ١٩٧٠/١٩٧ لە جامى جامەكانى ئەوروپا دۆراوە بەرامبەر چێلسى دۆراوە, لە جامى سوپەرى ئەوروپى ١٩٩٨ بەهەمان شێوە بەرامبەر چێلسى دۆراوە, لە يارى كۆتايى چامپيۆنزليگى ١٩٨٠/١٩٨١دۆراوە.
  • مانچستەريونايتد ٣ يارى كۆتايى بەرامبەر يانە ئسپانيەكان ئەنجامداوە كە هەمووى بەرامبەر يانەى بارشەلۆنە بوە, شەيتانە سورەكان توانيان يارى كۆتايى جامى جامەكانى ١٩٩٠/١٩٩١ براوە بن, وە يارى كۆتايى خولى يانە پاڵەوانەكانى هەردوو وەرزى ٢٠٠٨/٢٠٠٩ و ٢٠١٠/٢٠١١ دۆراون.
  • رياڵ مەدريد لە جامى سوپەرى ئەوروپى شەشەم ياريە ئەندامى دەدات, ٣ بردنەوە و ٢ دۆران, بەڵام لە دواين ٣ يارى جامى سووپەر براوە بوە دواى ئەوەى بەرامبەر كە ٢ يەكەم يارى كۆتايى جامى سووپەرى ئەوروپى دۆراوە.
نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.