Home / جيهان / دۆرتمۆند بە هۆى بارشەلۆنەوە ديمبلى سزا دەدات..

دۆرتمۆند بە هۆى بارشەلۆنەوە ديمبلى سزا دەدات..

يانەى برووسيا دۆرتمۆندى ئەڵمانى لە بەياننامەيەكدا راگرتنى ياريزانى يانەكەى عوسمان ديمبلى بەرەگەز فەرەنسى ئاشكرا كرد, ئەويش دواى ئەوەى رايگەياندبوو كە دەيەوێت پەيوەندى بە ريزەكانى يانەى بارشەلۆنەى ئسپانيەوە بكات.

يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى گرێبەستێكى فەرمى پێشكەش بە يانەى دۆرتمۆندى ئەڵمانى كرد بەمەبەستى دەستبەرداربوون لە تواناكانى ديمبلى تەمەن ١٩ ساڵ كە برى گرێبەستەكە ١٠٠ مليۆن يۆرۆ بوو بەڵام ئيدارەى يانە زەردپۆشەكەى ئەڵمانيا گرێبەستەكەى رەتكردەوە.

 

ئەمرۆ يەك شەمە دواى ئەوەى بەرپرسانى يانەى دۆرتمۆند لەسەرووى هەموويان خواكيم هانز فاتسكەى بەرێوەبەرى جێبەجێكار لەگەڵ مايكڵ زۆرك بەرێوەبەرى وەرزشى و پيتەربوسزى راهێنەر كۆبوونەوە بريارياندا كە ديمبلى لەگەڵ يانەكە بەشدارى ياريەكان نەكات تا دواين ئاگادار كردنەوە.

چاوەرێ دەكرێت عوسمان ديمبلى بە تەنها مەشق و راهێنانەكانى ئەنجام بدات, ئەمەش لە كاتێدايە كە هاورێكانى ئامادەكارى دەكەن بۆ يەكەم يارى دەستپێكردنى خولى بۆندس ليگا بەرامبەر فۆڵفسبۆرگ.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

لێدوانى بنزيمە دواى نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى لەگەڵ رياڵ مەدريد

كەريم بنزيمەى بەرەگەز فەرەنسى دڵخۆشە كە لە ريزى باشترين يانەى جيهان يارى دەكات ئەويش دواى ...