Home / ئسپانيا / بريارە لەسەر سزاكەى رۆناڵدۆ درا و لە كلاسيكۆ بێبەش دەبێت..

بريارە لەسەر سزاكەى رۆناڵدۆ درا و لە كلاسيكۆ بێبەش دەبێت..

ليژنەى پێداچونەوەى تايبەت بە يەكێتى تۆپى پێى ئسپانيا بريارى كۆتايى خۆى لەسەر سزاكەى رۆناڵدۆى ئەستێرەى رياڵ مەدريد ئاشكرا دەكات و داواكارى يانە شاهانەييەكە بە پێداچوونەوە بە سزادانەكەدا رەتدەكاتەوە.

لاى خۆيەوە رۆژنامەى ماركاى ئسپانى و نزيك لە يانە شاهانەييەكە بڵاوى كردەوە كە سزاكەى رۆناڵدۆ لانابرێت و ئەو پێنج ياريەى كە راگيراوە وەك خۆى دەمێنێتەوە و بە دڵنياييەوە لە كلاسيكۆى ئەم شەو كە لە بێرنابيۆ ئەنجام دەدرێت بەشدارى ناكات لەگەل ٤ يارى سەرەتاى وەرزى نوێى لاليگا.

جێگاى باسە لە يارى چوون كە لە نێو ياريگاى كامپ نۆ ئەنجامدرا و تێيدا رياڵ مەدريد بە ٣ گۆڵ بەرامبەر بە ١گۆڵێك براوە بوو, ناوبژيوان كارتى زەردى دووەم بەرووى رۆناڵدۆ بەرز دەكاتەوە ئەويش بەبيانووى ئەوەى كە رۆناڵدۆ نمايشى كردوە و لە ناوچەى سزا داواى پەنارتى كردوە, بەڵام رۆناڵدۆ كۆنترۆڵى خۆى ناكات و لە بەرامبەردا وەك نارەزاييەك لە بريارەكەى ناوبژيوان پاڵێكى پێوە دەنێت.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

لێدوانى بنزيمە دواى نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى لەگەڵ رياڵ مەدريد

كەريم بنزيمەى بەرەگەز فەرەنسى دڵخۆشە كە لە ريزى باشترين يانەى جيهان يارى دەكات ئەويش دواى ...