Home / ووتار / پاڵەوانى ئێستاى گۆرەپانى ئەوروپا تەنها گوانزالۆ هيگواينە..!!

پاڵەوانى ئێستاى گۆرەپانى ئەوروپا تەنها گوانزالۆ هيگواينە..!!

ژمارەى ئەو یانانەى کە دەتوانى چێژێکى بێ ئەندازە لە یارییەکانى وەرگریت، یەکجار کەمە. ئەگەر لە خولى ئیتاڵى بۆ بەچێژترین یاریى بگەڕێیت، ئەوە بێ دوودڵى لە ناپۆلى باشترت دەست ناکەوێت، بۆ بینینى چێژێکى بێ ئەندازە، بۆ بینینى تەکتیکى هێرشبەرى، بینینى ستایڵێکى تەواو جیاواز لە سەرجەم ستایڵەکانى تەکتیکى تۆپى پێ.

ئەوکاتە ماوریزیۆ سارى ڕاهێنەر بوو بە جێگەى سەرسامى دیلۆرێنتس، کە وەرزى ڕابردوو بە یانەیەکى وەک (ئیمپۆلی)یەوە توانى ٤ جار تۆڕى گۆڵى ناپۆلى بهەژێنێت.

ئەم ڕاهێنەرە، هەم لەگەڵ یانەیەکى پلەکانى خوارەوەى بە چەشنى ئیمپۆلى و هەم بە یانەیەکى بە ئاستى ناپۆلى، کە خەون بە بە دەستهێنانى خولى ئیتاڵییەوە دەبینێت، دەتوانێ بە هەردوو یانەکە، بەبێ لەبەرچاوگرتنى تمووحى جیاوازى هەردوو یانەکە، بەبێ لەبەرچاوگرتنى جیاوازى ئاستى یاریزانانى ئیمپۆلى و ناپۆلى، شوێنپەنجەى خۆى لەسەر ئاست و تەکتیکى هەردوو تیپ دەنەخشێنێ. سارى ئەو ماڵە شێواوەى ڕێکخستەوە، کە لە هیچى خۆڕا بەدەستى ڕافایل بێنێتیز وێران بوو.

ساڵانى تەمەنى ڕاهێنەرى بێنێتیز، ناپۆلى هەم گرفتى گۆڵ لێکرانى هەبوو، هەم گرفتى نەبوونى سەرکردەى هەبوو، هەم گرفتى شێواوى و ناڕێکى هێڵى بەرگریى هەبوو، بۆ نموونە ٣ گۆڵى تۆمار دەکرد، کەچى چوار گۆڵى لێ دەکرایەوە! بەڵام لەگەڵ دەستبەکاربوونى سارى لە جێگەى بێنێتیز هەنگاو بەهەنگاو کۆتایى بەم ئیشکالەى هێڵى بەرگریى هات.

جیاوازى هیگوایینى ژێر دەستى بێنێتیز و هیگوایینى ماوریزیۆ سارى ئەوەیە، کە سارى تەنیا وەک گۆڵکەرێک تەعامول لەگەڵ هیگوایین ناکات، بەڵکو هەموو تیپەکەى خستۆتە کار بۆ پاڵپشتى و ئاسانکارى بۆ گۆڵکەرى هیگوایین، تەماشا چەند ساڵى ڕابردوو ئاستى گۆڵکەرى تیپەکە بەسەر ژماریەک یاریزان دابەش دەبوو. هامسیک، کایخۆن و هیگوایین و ئینسینى و مێرتێنز، بەڵام ئەم وەرزە سارى هەم دەیەوێت سوود لە قەناسى هیگوایین وەرگرێت، هەم دەیەوێت وەک سەرکردەى تیپەکەى ڕەفتارى لەگەڵ بکات، هەم فشارەکانى سەر ئەم یاریزانە کەمدەکاتەوە, جیاواز لە ٩ یاریزانەکەى دیکە تەنیا هیگوایین بە پێى پێویست بۆ پاڵپشتى هێڵى بەرگریى ناگەڕێتەوە.

شێوە تەکتیکى پڕ لە جەسارەتى سارى چووەتە خزمەتى گۆڵکەرى هیگوایین. هەر ئەو لێدوانەى هیگوایین سەبارەت بە ماوریزیۆ سارى بەسە بۆ کاریگەەربوونى گۆنزالۆ بە سارى تێبگەین، کە دەڵێ: تەنیا هۆکارى مانەوەم لە ناپۆلى ماوریزیۆ سارییە.

تۆمارکردنى ٢٠ گۆڵ لە ٢٠ یاریى سەلمێنەرى ئەو ڕاستیەیە، کە هیگوایین یەکێکە لە سێ باشترین هێرشبەرەکەى جیهان لە ناوچەى سزا. هیگوایین نە پاڵپشتى لیڤاندۆڤیسکى و نە ئاستى یانەکەى بە میونشن پێوانە دەکرێت، نە پاڵپشتى لویس سوارێزى هەیە و نە یانەکەى بۆ ئەوە دەگونجێت کە بە یانەى بارسێلۆنا بەراورد بکرێت.

دەتوانم بڵێم پاڵەوانى ئێستاى گۆڕەپانى ئەوروپا لە ڕووى تواناى هێرشبەرییەوە گۆنزالۆ هیگوایینە.

نووسەر: ئەحمەد سەنگاوى

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

بارشەلۆنە لاوازترە لەوەى لەگەڵ ميسى بە تۆقێنەر دەيبينين..

پێدەچێت ئەنجامەكانى ئەم دواييەى بارشەلۆنە هەموانى لە خشتە بردبێت, بارشەلۆنە پێشەنگە و هەموو ياريەكان دەباتەوە, ...