بۆچى ياريزانەكان پێش واژۆ كردنى گرێبەست پشكنينى پزيشكيان بۆ ئەنجام دەدرێ..!!

زۆرێك لە يانەكان كە گرێبەستى ياريزانێكى نوێ رادەگەيەنن ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە بۆندەكە و واژۆكردنى گرێبەستى ياريزانەكە تەواو بووە ئەوەى كە كۆتا قۆناغە و ماوەتەوە پشكنينى پزيشكيە, ئەويش پێش ئەوەى ياريزانەكە پەيوەندى بە پێكهاتەى يانەكەوە بكات, ئێمە لێرەدا بە وردى تيشك دەخەينە سەر پشكنينى پزيشكى ياريزانان و ئەو رێوشوێنانەى كە يانەكان پێش كرينى هەر ياريزانێكى نوێ دەيگرنەبەر.

هەر كاتێك ياريزان و يانە لەسەر مەرجەكانى نێوانيان رێكدەكەون داوا لە ياريزانەكە دەكرێت پشكنينى پزيشكى ئەنجام بدات, ئەمەش لە يانەيەكەوە بۆ يانەيەكى تر و لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكى تر تەواو جياوازە, زۆرجار هەندێك لە يانەكان رێوشوێنى تايبەت بە خۆيان دەگرنەبەر بۆ هەر پشكنينێكى پزيشكى, بۆ نمونە لە كاتێكدا ياريزانێك دووچارى پێكان هاتبێت لە ئاستى پاژنەى پێى, ئەوا لە پشكنينە پزيشكيەكە تيشك دەخرێتە سەر ئەوەى چۆن بتوانن لە داهاتوودا رێگرى بكەن لە دووبارە روودانەوەى.

زۆر جار پشكنينە پزيشكيەكان ٢ بۆ ٣ رۆژ دەخايەنێت, پشكنينەكانيش لەلايەن پزيشكەكانى يانەكانەوە ئەنجام دەدرێت, دواى كۆتايى هاتنى پشكنينەكان ياريزانەكە دەدرێتە دەست راهێنەر و ئيدارەى يانەكە.

زۆرجار سەرنەكەوتنى پشكنينى پزيشكى روودەدات:

هەندێكجار دەكرێت ئەنجامى پشكنينى پزيشكى ئەرێنى نەبێت, يانەكان زۆرجار برە پارەيەكى زۆر لە ياريزاناندا خەرج دەكەن, بەڵام ياريزانەكە يان پێكانى هەيە يان نەخۆشيەكى هەيە كە دەبێتە رێگر لە يارى كردنى لە داهاتوودا, هەربۆيە لە پشكنينە پزيشكيەكان سەركەوتوو نابێت.

لەو بارەيە خانمە پزيشك (شارلوت كوى) پزيشكە لە خولى ئنگليزى دەڵێت: “ئەوە زياتر لەسەر ياريزان دەوەستێت كە خۆى بە دور بگرێت لە پێكان, راهێنەر و ئيدارەى يانەكە چيان لە ياريزانەكە دەوێت, وە چەند لەسەر خەزێنەى يانەكە دەكەوێت, كە ئەمە بۆ خۆى هەڵسەنگاندنێكى مەترسيدار”.

چيرۆكى گرێبەستى لوك ريمى يەكێكە لە بەناوبانگترين دۆسيەكانى پشكنينى پزيشكى, كە ياريزانەكە سەركەوتوو نەبوو لە پشكنينەكانى يانەى ليڤەرپوولى ئنگليزى, بەڵام لە چێڵسى سەركەوتوو بوو, ئەمەش پرسيار لە سەر پشكنينە پزيشكيەكانى ئنگلتەرا دروست كرد لە كاتێكدا كە پزشكەكانى ليڤەرپوول رەتيان كردەوە پشكنينەكانى بەسەركەوتووى كردبێت بەهۆى هەندێك گوومان بەڵام پزيشكەكانى چێلسى بە پێچەوانە رايان گەياند سەركەوتوو بوە بە تەواوى.

هەروەها دكتۆرە (كوى) لەسەر هەستى ياريزانەكان پێش پشكنينە پزيشكيەكان دەڵێت: “زۆربەى جار دڵەراوكێمان هەيە بەتايبەتى ئەو كاتانەى كە شتێك ئاشكرا دەكەيت كە پێيان نەزانيوە يان زانيويانە و ئارەزوويان نەكردوە ئاشكراى بكەن, هەر بۆيە ناكرێت هەموو كات چاوەرێى ئەوە لە ياريزان بكەيت كە تەواوى زانياريەكانت لەسەر ئەوەى دووچارى بوون پێبڵێن”.

پشكنينى دڵ:

ئەمەيان قۆناغى گرنگە لە پشكنينە پزيشكيەكانى ياريزاناندا, زۆرجار يانەكان گويان بە پشكنينى دڵى ياريزان نەدەدا بەڵام ئێستا گرنگى پێدەدەن ئەويش دواى چەندين رووداوى دڵتەزێن, بەتايبەتى مارك فيفانى كاميرۆنى و فيل ئۆدۆنێلى ئوسكتلەندى كە بەهۆى جەڵتەى دل و ئەو كێشانەى لە دڵياندا هەبوو وە پێشتر دەستنيشان نەكرا بوو لە لايەن پزيشكى يانەكانيانەوە.

لەگەڵ ئەوەى لە ئێستادا پشكنينى دڵ دەكرێت بۆ ياريزان هەروەها پشكنينى خوێن و شەكرە و چەوريش دەكرێت.

پشكنينى ماسوولكەكان:

پشكنين بۆ و هێز و تواناى ياريزانەكە و سەلامەتى ماسووكەكان و بەشى خوارەوەى سك دەكرێت, گرنگى ئەم پشكنينە لەوەدايە كە ئەگەر يارزانەكە هەركێشەيەكى هەبێت لە بەستەر و ماسولكەكانى ئەژنۆ ئەوا دەردەكەوێت كە لە ئێستادا ئەم جۆرە كێشانە لە نێو ياريزانەكاندا زۆرە.

هەروەها داوا لە ياريزانەكە دەكرێت چەند راهێنانێك بكات بەتايبەتى شناو بەڵام بە شێوەيەكى خێرا ئەمەش بۆ پشكنينى ماسولكەكان و بەشى خوارەوەى پشت, بەڵام بۆ گۆڵپارێزان ئەوا پزيشكەكان زياتر پشكنينى قۆڵەكان و قورانيشك و دەستەكان دەكەن.

تۆمار كردن و بەروارى گواستنەوە:

كاتى گواستنەوەى ياريزان بۆ يانەكان زۆر گرنگە, لە وەرزى گواستنەوەى زستانەدا يانەكان ئارەزوو دەكەن گرێبەست لەگەڵ ئەو ياريزانانەدا مۆر بكەن كە لە پاڵەوانێتيەكاندا لەگەڵ يانەكانيان بەشداريان كردوە, بەڵام لە مێركاتۆ يانەكان ئەو ياريزانانەيان ناوێت كە لەگەڵ يانەكانيان كەمترين بەشداريان كردوە و دووچارى پێكان هاتوون.

زۆرجار لە قۆناغەكانى كۆتاييدا كات و بەروارى ئەنجامى پشكنينە پزيشكيەكان دەگۆرێت, چونكە يانەكان دەيانەوێت پێش داخستنى دەرگاى گواستنەوە كۆتايى بە گرێبەستەكان بهێنن, هەر بۆيە زۆرجار پشكنينێكى رۆتينى بۆ ياريزان دەكرێت يان پشت بە وتەكانى ياريزان دەبەسترێ, خۆى لە خۆيدا ئەمەيان كارێكى تەواو هەڵەيە چونكە يانەكان شكست دەهێنن, بۆنمونە مانچستەريونايتد پێش وەختە واژۆ كردنى گرێبەستتى فالكاوى كۆلۆمبى راگەياند ئەمە ش  لە كاتێكدا بوو كە بەردەوام ئەو ياريزانە دووچارى پێكان دەبوويەوە لە ئاستى ئەژنۆى.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.