Home / كوردستان / بەپەلە| خولەكانى كوردستان دەسپێدەكاتەوە..

بەپەلە| خولەكانى كوردستان دەسپێدەكاتەوە..

كەمێك پێش ئێستا سەفين كانەبى سەرۆكى يەكێتى تۆپى پێى كوردستان لەپەرەى فەرمى خۆى لە تۆرى كۆمەڵايەتى فەيسبووك كە موژدەى دەستپێكردنەوەى چالاكيە وەرزشيەكانى راگەياند ئەويش دواى ئەوەى كە سوپاس نامەيەكى ئاراستەى سەرۆكى حكومەتى هەرێم و جێگرەكەى كرد كە بەدەم ئەو داواكاريەوەيە هاتوون كە لە ١٢ى ئەم مانگە ئاراستەيانى كردبوو بەوەى كە چالاكيە وەرزشيەكانى يەكێتى تۆپى پێى كوردستان بەهۆى نەبوونى بودجەوە راوەستاوە.

بەم پێيەش لە ماوەيەكى نزيكدا چالاكيە وەرزشيەكانى يەكێتى تۆپى پێى كوردستان بە تايبەتى خولى ناياب و پلە يەك و دووەكانى كچان و كورانى تۆپى پێ دەستپێدەكاتەوە لەگەڵ چالاكيە وەرزشيەكانى تر.

 

دەقى سوپاسنامەكەى سەفين كانەبى بەمشێوەيە بوو:

بۆ به‌رێزان …

(نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
(قوباد تاڵه‌بانى) جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان

بابه‌ت/ سوپاسنامه‌

سڵاوێكى وه‌رزشى …

به‌رێز جه‌نابى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دواى ئه‌وه‌ى له‌ 12ـى ئابى 2017 له‌ رێگه‌ى نامه‌یه‌كى كراوه‌ داوامان له‌ به‌رێزت كرد، كه‌ بۆ به‌ره‌وپێشچوونى وه‌رزشى كوردستان به‌ گشتى و تۆپی پێی كوردستان به‌ تایبه‌تى، پاڵپشتیمان بكه‌یت و بودجه‌ى پێویست بۆ یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان دابین بكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر ده‌ست به‌ چالاكییه‌كانمان بكه‌ینه‌وه‌، دڵخۆشین، كه‌ وه‌ڵامى نامه‌كه‌ت به‌ ئه‌رێنى و پشتگیرى ته‌واوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داینه‌وه‌، بۆیه‌ ده‌مه‌وێت به‌ ناوى خۆم و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان و خانه‌واده‌ى تۆپی پێ له‌ كوردستان، زۆر سوپاسى جه‌نابت و به‌رێز (قوباد تاڵه‌بانى) جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ین.
به‌رێز جه‌نابى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌م پشتگیرییه‌ى به‌رێزتان له‌ دۆخێكى خراپى ئابوورى كوردستاندا جێگه‌ى دڵخۆشى ئێمه‌ و سه‌رجه‌م وه‌رزشوانانى كوردستانه‌ و، بۆ هه‌میشه‌ له‌ هزر و بیرى ئێمه‌ به‌ زیندووى ده‌مێنێته‌وه‌، دڵنیام وه‌رزشوانان و وه‌رزشدۆستانى كوردستان به‌م پاڵپشتییه‌ى به‌رێزتان زۆر دڵخۆش ده‌بن و جارێكى تر یاریگه‌كانى كوردستان و یاریزانان و هانده‌رانى تۆپی پێ به‌ یه‌كتر شاد ده‌كاته‌وه‌، مێژوویش ئه‌م راِستییه‌ى تۆمار كردووه‌، كه‌ له‌ هه‌موو دۆخێكدا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تى رێزدار (نێچیرڤان بارزانى) هه‌میشه‌ پاڵپشتى وه‌رزشى كوردستان و یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بووه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م پشتگیرییه‌ زۆره‌ى به‌رێزتان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامى هه‌بێت، دڵنیام له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیك به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی تۆپی پێی كوردستان و، هه‌نگاونان به‌ره‌و ئه‌ندامان بوون له‌ یه‌كێتى تۆپی پێی جیهان (فیفا) ده‌چین، بێگومان هه‌موو ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌یش، كه‌ یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان به‌ ده‌ستى هێناون، به‌ پاڵپشتى به‌رێزتان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بووه‌، كه‌ جێگه‌ى رێز و سوپاسه‌.
له‌ رێگه‌ى ئه‌م نامه‌یه‌یش به‌ڵێن به‌ سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هه‌موو وه‌رزشوانانى كوردستان ده‌ده‌ین، كه‌ بۆ باشتركردن و به‌ره‌وپێشچوونى تۆپی پێی كوردستان، درێغى نه‌كه‌ین و هه‌میشه‌ له‌ خزمه‌تكردنى وه‌رزشوانان به‌رده‌وام بین، له‌ هه‌فته‌ى دادێیش یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌كانى خۆى ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و بڕیار و موژده‌ى دڵخۆشكه‌ر به‌ وه‌رزشوانانى كوردستان ده‌دات، له‌ كۆتاییشدا به‌ ناوى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان، سوپاسى پشتگیرى و كارئاسانى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین.
له‌گه‌ڵ رێزدا …

سه‌فین كانه‌بى
سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان
24/8/2017

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

هەڵبژاردەی کوردستان بەشداریی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 دەکات..

لەبیرمە چەند ساڵێك پێش ئێستا كاتێك یاریی پلەیستەیشنمان دەكرد، هەمیشە خۆمان لە ریزی هەڵبژاردەكانی جیهان ...