Home / ووتار / یەكێتی تۆپی پێی و بەس

یەكێتی تۆپی پێی و بەس

ڕاگەیاندن بە تەنها بریتی نییە لە ڕەخنە و خستنە ڕووی ئارێشە و كەموكوڕیەكان، دەكرێت لە چوارچێوەی ئیتیكی رۆژنامەوانی ستایش كردن و پیاهەڵدانیش هەبێت، لە بەرامبەر خستنە ڕووی خاڵە لاوازەكان بەبەڵگەوە، دەكرێت دەستخۆشی لەو كەس و لایەنانە بكرێت كە بونەتە هۆی بەردەوام بوون و پێشخستنی وەرزش بەگشتی و تۆپی پێی بەتایبەتی لە هەرێمی كوردستان، بەو مەرجەی ستایشكردنەكە عاتیفانە نەبێت.
بە بەراورد لەگەڵ یەكێتیە وەرزشییەكانی تری كوردستان، یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چالاكترین یەكێتی وەرزشییە، لەگەڵ بوونی قەیرانی دارایی و چەندین گیروگرفت و مشتومڕ و چەلەحانێی نێوان یانەكان، توانی ئەمساڵیش خولەكانی تۆپی پێی كوردستان ئەنجام بدات. یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە هەوڵی بەردەوام دایە بۆ پێشخستن و باشتر كردنی وەرزشی تۆپی پێ لە كوردستان، جگە لە ئەنجامدانی خولەكانی تۆپی پێ، خولی پێشخستنی ناوبژیوان و راهێنەرانیشی ئەنجام داوە، حاڵی حارز جگە لە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان، یەكێتیە وەرزشییەكانی تر زۆر بەكەمی خول و چالاكییان هەیە و دۆش داماون. یەكێتیەكە بەهەر جۆرێك و لە هەر رێگایەك بێت ساڵانە سەرچاوەی دارایی پەیدا دەكات، ئەمەش بۆ خەمخۆری و هەوڵ و ماندوو بونی بەردەوام دەگەڕێتەوە. ئەگەر هەوڵ و ماندوبوونی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان نەبوایە، بەرێوەچوونی خولەكانی تۆپی پێی كوردستان ئەمساڵ ئەستەم دەبوو، پێویستە بە پلەی یەكەم ئەنجومەنی وەزیران لە خەمی وەرزشدا بێت و هاوكاری و پاڵپشتی وەرزش بكات، چونكە هەر كاتێك وەرزش بەرەو نەمان بچێت، كاریگەری نێگەتیڤ بەدوای خۆیدا دێنێ، نمونەی زیندووش هەیە كە بەهۆی ئەنجام نەدانی چالاكییە وەرزشییەكان لە ماوەی ڕابردوو چەندین گەنج و یاریزان ڕویان لە وڵاتانی دەرەوە كرد. یەكێتی تۆپی پێی كوردستان ڕێزی زۆری لە چینی وەرزشوانان گرتووە و خەڵات و دیاری بەخشیوە، لەبەر ئەوە جێگای خۆیەتی ئێستا ڕێزیان لێ بگیرێت، بەڵام ئەمانە مانای ئەوە نییە كە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان فریشتەیە، بەڵكو ئەوانیش كەمتەرخەمی و كەموكوڕیان هەیە.

نووسەر: مەسعود حەسەن

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

بارشەلۆنە لاوازترە لەوەى لەگەڵ ميسى بە تۆقێنەر دەيبينين..

پێدەچێت ئەنجامەكانى ئەم دواييەى بارشەلۆنە هەموانى لە خشتە بردبێت, بارشەلۆنە پێشەنگە و هەموو ياريەكان دەباتەوە, ...