Home / جيهان / خولەكانى تۆپى پێى يانەكانى كوردستان دەستپێدەكاتەوە..
فۆتۆ: نەژاد بێكهام

خولەكانى تۆپى پێى يانەكانى كوردستان دەستپێدەكاتەوە..

نيوەرۆى ئەمرۆ شەمە يەكێتى تۆپى پێى كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ر و راهێنه‌رانی یانه‌ ناياب و پله‌یه‌ك و تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانی كوردستان كۆبوويەوە بەمەبەستى دەستپێكردنەوەى خول و پاڵەوانتيە وەرزشيەكانى وەرزێكى نوێ.

لە كۆبوونەوەكەدا برياريدرا خولی یانه‌ پله‌نایابه‌كانی لاوانی تۆپی پێی كوردستان دوای (٤٥) رۆژی تر به‌رێوه‌بچێت، یانه‌كان به‌ شێوه‌ی شوێنی جوگرافی به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ دابه‌شكراون و لە هەر كۆمەڵەيەكيش ٢ يانە دەتوانن سەربكەون بۆ قۆناغى كۆتايى كە كۆمەڵەكانيش به‌مشێوه‌یه‌:

گرووپی یه‌كه‌م: (برایه‌تی، دهۆك، هه‌ندرێن، زێره‌ڤانی، زاخۆ، هه‌ولێر، گاره‌ و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر).
گرووپی دووه‌م: (پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، سۆلاڤ، هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، خانه‌قین، نه‌ورۆز و شێروانه‌).

هەروەها خولی یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانی لاوانی تۆپی پێی كوردستان دوای دوو مانگی تر دەستپێدەكات، لێەش بە هەمان شێوەى يانە نايابەكان, یانه‌كان به‌ پێى شوێنی جوگرافی به‌سه‌ر دوو كۆمەڵە دابه‌شكراون و ٢ يانە دەتوانن بگەن بە قۆناغى كۆتايى كە كۆمەڵەكانيش بەم شێوەيە:

كۆمەڵەى يەكەم: (سیروانی نوێ، شه‌هیدان، چه‌مچه‌ماڵ، سلێمانی، كفری، ئاشتی و كه‌ركووك).
كۆمەڵەى دووه‌م: (ئاڵا، ئارارات، ئاڵتون كۆپری، ئاسۆ، كۆیه‌، هه‌ڵۆ و خاك).

هەرلەو كۆبوونەوەيەدا برياردرا خولێك بۆ تازەپێگەيشتوانى يانەنايابەكان بكرێتەوە و خولەكەش بەناوى راهێنەرى جوانەمەرگ (ديار مەلابەكر)ەوە بێت, يانەكان بە پێى شوێنى جوگرافيان بەسەر دوو كۆمەڵە دابەشدەكرێت و لە هەر كۆمەڵەيەك تەنها دوو يانە دەتوانن بگەن بە قۆناغى كۆتايى بەڵام بۆ كاتى بەرێوەچوونى خولەكە پەيوەست كراوە بە كۆبوونەوەى يەكێتيەكە و تێيدا بريار لەسەر كاتەكەى دەدرێت, كۆمەڵەكانيش بەمشێوەيە:

كۆمەڵەى یه‌كه‌م: (دهۆك، زاخۆ، گاره‌، سێمێڵ، زێره‌ڤانی و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر).
كۆمەڵەى دووه‌م: (شێروانه‌، سلێمانی، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، رزگاری، هه‌ولێر و هه‌ندرێن).

بەڵام خولی یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانی تازه‌پێگه‌یشتووان كوردستان، كە به‌ به‌شداری (٧) یانه‌ به‌رێوه‌ده‌چیت، دواتر یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی خۆی بریار له‌سه‌ر شیوازه‌كه‌ی ده‌دات كە بريتين لە (سیروانی نوێ، ئاڵتون كۆپری، كفری، ئاشتی، خاك، ئارارات و كه‌ركووك).

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

خشتەو كاتى ياريەكانى ئەمرۆ يەك شەمە..

ئەمرۆ يەك شەمە ٢٢/١٠/٢٠١٧ لە چەندين كاتى جياوازدا چەندين يارى گرنگ و بە هێز لە ...