سەرۆكى بارشەلۆنە جارێكيتر هێرشدەكاتەوە سەر نيمارى بەرازيلى

جۆزيپ ماريا بارتۆميۆى سەرۆكى يانەى بارشەلۆنە سەرلە نوێ هێرشەكانى دەستپێكرد بۆ سەر نيمار داسيلڤاى بەرەگەز بەرازيلى كە وەرزى گواستنەوەى رابردوو ريزەكانى يانەى بارشەلۆنەى بە گرێبەستێكى ٢٢٢ مليۆن يۆرۆيى بەرەو پاريس سانجێرمان بەجێهێشت.

سەرۆكى بارشەلۆنە رايگەياند ئيدارەى يانەكەى كەوتوەتە دۆخێكى ناخۆشەوە بۆ گرێبەست كردن لەگەڵ هێرشبەرێكى نوێ لە ماوەيەكى كەمدا, هۆكارەكەشى ئەوە بووە پێشتر نيمار و باوكى ئاگاداريان نەكردوونەتەوە لەسەر بەجێهێشتنى يانەكە.

بارتۆميۆ وتيشى: “لەگەڵ باوكى نيمار قسەم نەكردوە لەو كاتەوەى يانەكەيان بەجێهێشتوە, برى پارەى هەڵوەشاندنەوەكەياندابوو بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە دەمانويست لە يانەكە بمێنێـتەوە ئەوە نيمار بوو كە رۆشتنى دەويست”.

بارتۆميۆ ئاماژەى بۆ ئەوەشكرد: “ئەو پارەيەى پاريس سانجێرمان پێشكەشى كردوە زۆر زۆر بوو, لەلايەن چەند دامەزراوەيەكى دور لە وەرزش دابينكراوە, هەر بۆيە بريارماندا سكاڵا بكەين لەو دامەزراوە ديارى كراوانە بۆ ئەوەى دڵنيايى بگەرێنينەوە بۆ ياساكانى يارى خاوێن”.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.