باشترين ياريزانى جەولەى يەكەمى چامپيۆنزليگ ديارى كرا..

جەولەى يەكەمى ياريەكانى قۆناغى كۆمەڵەكانى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا ئەنجامدرا و يانەكانى رياڵ مەدريد و بارشەلۆنە و ليڤەرپوول و بايەرمونيخ و مانچستەريونايتد و تۆتنهام …, سەركەوتنيان بە دەستهێنا و دواى ئەو جەولەيەش يەكێتى تۆپى پێى ئەوروپا هەشت ياريزانى ديارى كردوە تا يەكێكيان وەك باشترينى ئەم هەفتەيە دەستنيشان بكات.

ياريزانەكانيش بريتين لە: (تايسۆن, هارى كين, لوكاكۆ, رۆناڵدۆ, ميسى, جەيمس رۆدريگز, محمد صلاح, نيمار).

بەپى دەنگى زۆرينە كە لە پێگەى فەرمى يەكێتى تۆپى پێى ئەوروپا بڵاو كراوەتەوە محمد صڵاح ياريزانى يانەى ليڤەرپوول توانى ٥١% دەنگەكان بەدەستبهێنێت و وەك باشترين ياريزانى جەولەى يەكەم دەستنيشان بكرێت و بەسەر هەريەكە لە نيمار و ميسى و رۆناڵدۆ سەربكەوێت.

رێژەى دەنگەكان بەم شێوەيە بوو:

محمد صلاح (٥١%).

ميسى (٢٠%).

رۆناڵدۆ (١٢%).

جەيمس رۆدريگز (٧%).

نيمار (٤%).

لوكاكۆ (٣%).

هارى كين (٢%).

تايسۆن (١%).

جێگاى باسە محمد صلاح بەرامبەر ئشبيليەى ئسپانى گۆڵێكى تۆمار كرد و ئاستێكى باشى پێكەش كرد و رۆڵێكى كاريگەرى هەبوو بۆ ئەوەى يانەكەى لە شكست رزگار بكات.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.