گوارديۆلا: هيچ ياريزانێك ناتوانێت بگات بە ئاستى ميسى

پيپ گوارديۆلاى بەرەگەز ئسپانى و راهێنەرى يانەى مانچستەرسيتى ئنگليزى پێى وايە ليۆنێل ميسى لە سەرووى هەموو بەراوردكردنێكەوەيە, وە هيچ ياريزانێك شايستەى ئەوە نيە كە بەراورد بەو ئەستێرەيە بكرێت.

پيپ لە كاتى ئەنجامدانى كۆنگرەى رۆژنامەوانى لە وەڵامى پرسيارێكدا كە يەكێك لە رۆژنامەنووسان سەبارەت بە ميسى ئاراستەى دەكەن لەسەر ئەو كاتەى كە لە كامپ نۆ پێكەوە بوون پيپ دەڵێت: “هيچ كەسێت ناتوانێت لەسەر كورسى ميسى دابنيشێت, ٦٠ تا ٧٠ گۆڵ لە وەرزێكدا تۆمار دەكات, هەمو كات لە ياريە گەورەكان رۆڵ دەبينێت, هەموو سێ رۆژێك يارى دەكرد, بە هيچ شێوەيەك دووچارى پێكان نەدەبوو, هەموو كات كۆنترۆڵى جەستەى خۆى دەكرد و دەيپاراست”.

سەبارەت بەوەى كە مباپى دەتوانێت بگات بە ئاستى ليۆنێل ميسى گوارديۆلا دەڵێت: “رەنگە من نەزانم, ئەو ياريزانێكى نمونەييە, بەڵام دەبێت چاوەرێ بين و ببينين”.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟