Home / ئسپانيا / لێدوانى زەيدان پێش رووبەروو بوونەوەى رياڵ سۆسيداد..

لێدوانى زەيدان پێش رووبەروو بوونەوەى رياڵ سۆسيداد..

بريار وايە سبەى يەك شەمە لە كاتژمێر ٩:٤٥ى شەو بەكاتى هەرێم لە هەفتەى چورەمى خولى لاليگا يانەى رياڵ مەدريد لە نێو ياريگاى ئەنويتا رووبەرووى يانەى رياڵ سۆسيداد ببێتەوە.

پێش ئەو ياريە زەيدانى راهێنەرە لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا تيشكى خستە سەر بەهێزى يانەى بەرامبەريان و هەروەها باسى لە تواناكانى بەيڵ كرد و وتى چاوەرێ دەكەم رۆژ لە دواى رۆژ ئاستى بەرەو باشتر بچێت.

زەيدان وتيشى: “زۆرباش دەزانين بەرامبەر يانەيەكى بەهێز يارى دەكەين كە ئەم وەرزە سەرەتايەكى باشيان دەستپێكردوە و ئاستێكى نمونەييان هەيە, بەڵام بەلاى ئێمەوە هيچ شتێك نەگۆراوە و هەموو هەوڵێكى خۆمان دەدەين بۆ ئەوەى سەركەوتن مسۆگەر بكەين”.

وتيشى: “كرووس و فايخۆ ئەمرۆ مەشقيان نەكرد, چونكە هەستيان بە هەندێك ئازاريان كردوە, ئەركمان زۆر قورسە چونكە بە هەمان شێوەش كۆڤاسيچ ناتوانێت لەگەڵ بێت, بەڵام ئێمە دەزانين چۆن لەگەڵ بوونى ئەو پێكانە زۆرەش چ بكەين”.

زيزۆ بەردەوام بوو وتى: “ئەمە دواين ياريە و ئيتر سزاكەى رۆناڵدۆ كۆتايى دێت, پێويستى زۆرمان پێيەتى ئەو ياريزانێكى گەورەيە و گۆرانكارى زۆر بۆ تيپەكە دروست دەكات, بۆ ياريەكەى سبەى پشت بەو ياريزانانە دەبەستم كە بە تەواوى متمانەم پێيان هەيە, هەرچەندە يارى پێشووى بەيڵ وەك پێويست نەبوو بەڵام رۆژ لە دواى رۆژ باشتر دەبێت, ماوەى چوار مانگ لە پێكهاتەكە دوربووە بەهۆى پێكانەوە ئێستا كاتى ئەوەيە هەلى زياترى پێبدەم تا بگەرێتەوە دۆخى جارانى”.

لە ئێستا رياڵ مەدريد دواى ئەنجامدانى سێ هەفتەى لە وەرزى نوێى خولى پلە يەكى ئسپانيا تەنها يەك يارى براوە بوە و دوو يارى يەكسان بوە و خاوەنى پێنج خاڵە, ئەمەش لە كاتێكدا يانەى بارشەلۆنەى ركابەرى لە سێ ياريدا ٩ خاڵى هەيە و هيچ ياريەك خاڵى لە دەست نەداوە.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (ئارسناڵ – تۆتنهام)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى ١٢ى خولى نايابى ئنگليزيدا لە نێو ياريگاى ...