Home / ئسپانيا / پێنج هۆكار وا دەكات هاندەرانى رياڵ ترسيان لە ياريەكەى سۆسيداد هەبێت..

پێنج هۆكار وا دەكات هاندەرانى رياڵ ترسيان لە ياريەكەى سۆسيداد هەبێت..

ئەمرۆ يەك شەمە لە كاتژمێر ٩:٤٥م بەكاتى هەرێم لە نێو ياريگاى ئەنويتا لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى چوارەمى لاليگا يانەى رياڵ مەدريد دەبێتە ميوانى يانەى رياڵ سۆيداد, ئەمە لە كاتێكدايە سۆسيداد ئەم وەرزەى بەبەهێزى دەستپێكردوە و يانە شاهانەييەكەش لە چەندين ياريزان بێبەش دەبێت بۆ ئەم شەو .

هەر بۆيە لە ئێستاشدا ترسى هاندەرانى مێرەنگى پەيوەندى بە جياوازى خاڵەوە نيە لەگەڵ بارشەلۆنە كە ٧ خاڵ لە دواوەن, بەڵكو ترسە لە چەندين هۆكارى ترە كە لە خوارەوە ئاماژەى پێدەكەين:

١- لە دەستدانى هەلى گۆڵكردن:

رياڵ مەدريد لە ياريەكانى هەفتەى دووەم و سێيەم بەرامبەر يانەكانى ڤالانسيا و ليڤانتى كە چەندين هەلى گۆڵتۆمار كردنى لە دەستدا كە زۆربەيان لەلايەن كەريم بنزيمە و گاريس بەيڵەوە بوو, ئەمەش هۆكارى سەرەكى بوو بۆ ئەوەى كە رياڵ ٤ خاڵ لەدەست بدات, هەربۆيە هاندەرانى شاهانە ئومێديان بە بەيڵ نيە كە ئەم شەو بەرامبەر رياڵ سۆسيداد زيزۆ پشتى پێدەبەستێت وەك هێرشبەر.

 

٢- ئاستى بەرگرى يانەكە:

راستە رياڵ لە بەرامبەر ئەپوێل هيچ گۆڵێكى لێنەكرا, بەڵام ئەوەى لەو ياريەدا روويدا هۆكارێكە بۆ ئەوەى هاندەران و تەنانەت راگەياندنەكانيش گوومان لە هێڵى بەرگرى شاهانە بكەن, چونكە نەك ئەو ياريە بەڵكوو بەشێكى زۆر لە ياريەكانى ئەم وەزە بەتايبەت لە ياريەكانى بەرامبەر (مانچستەريونايتد و بارشەلۆنە ديپۆرتيڤۆلاكەرۆنيا) هێڵى بەرگرى رياڵ وەك پێويست نەبوە و بە ئاسانى مەترسى لەسەر تۆرى گۆڵى ناڤاس دروستبوە, ئەوە لە كاتێكدايە ئەم شەو رووبەرووى يانەيەك دەبێتەوە كە چەندين ياريە ياريزانەكانى ئاستێكى بەرز پێشكەش دەكات.

٣- رياڵ سۆسيداد دەستپێكى ئەم وەرزەى بەبەهێزى دەستپێكردوە و تا ئێستاش لە كۆى سێ ياريدا ٩ خاڵ هەيە و خاوەنى بەهێزترين هێرشبەرە بە تۆمار كردنى ١٠ گۆڵ.

٤- رياڵ مەدريد چەندين ياريزانى بەشدارى لە ياريەكەدا ناكات:

ئەم شەو رياڵ دەناڵێنێت بەهۆى ئەوەى هەريەكە لە رۆناڵدۆ و مارسێلۆ بەهۆى سزاى راگرتن و تۆنى كرووس بەهۆى پێكانەوە ناتوانن يارى بكەن, گوومانيش هەيە كە ئەسينسيۆ يەكێكى تر بێت لە ياريزانە ونەكانى ئەم ياريە.

٥- لە ياريگاى ئانويتا بردنەوە قورسە بۆ يانەى ميوان, رياڵ مەدريد لە وەرزى ٢٠١٥/٢٠١٦ نەيتوانى سەركەوتوو بێت تێيدا هەروەها لە وەرزى ٢٠١٤/٢٠١٥ بە چوار گۆڵ دۆرا, هەروەها زۆر جاريش بۆ يانەى بارشەلۆنەش قورس بووە لەو ياريگايەدا سەركەوتوو بێت بە تايبەتى لەم ساڵانەى دواييدا, هەربۆيە هاندەرانى مێرەنگى ترسيان لە دووبارە بوونەوەى سيناريۆكان هەيە.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (ئارسناڵ – تۆتنهام)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى ١٢ى خولى نايابى ئنگليزيدا لە نێو ياريگاى ...