Home / ئنگليز / مانيو گرێبەستێكى نوێ پێشكەش بە فيلاينى دەكات..

مانيو گرێبەستێكى نوێ پێشكەش بە فيلاينى دەكات..

رۆژنامەى سەنداى ميرۆرى بريتانى بڵاوى كردەوە كە يانەى مانچستەريونايتدى ئنگليزى بۆندێكى پێشكەش بە مەروان فيلاينى كردوە بۆ ئەوەى گرێبەستەكەى نوێبكاتەوە كە گرێبەستەكەى ئێستاى لە مانگى حوزەيرانى داهاتوو كۆتايى دێت.

رۆژنامەكە لێدوانێكى مۆرينيۆى بڵاو كردۆتەوە كە جۆزيە لە ئاست و تواناكانى فيلاينى رازيە و دەيەوێت بۆ وەرزێكى تر لە يانەكە بمێنێتەوە, ياساى شەيتانە سورەكان وايە هەر ياريزانێكى تەمەنى لە ٣٠ ساڵ تێپەرێت گرێبەستەكەى بۆ وەرزێكى تر نوێدەكاتەوە, فيلاينيش لە مانگى ١١ى ئەم سال تەمەنى دەبێت بە ٣٠ ساڵ.

سەنداى ميرۆر ئەوەشى ئاشكرا كردوە كە مۆرينيۆ رێگر بوە لەوەى يانەى گەلەتەسەراى توركى لەگەڵ ناوەراستكارە بەلجيكيەكەدا گرێبەست واژۆ بكەن, ئەمەش لە كاتێكدايە فيلاينى و گەلەتەسەراى لەسەر مەرجە تايبەتيەكانى نێوانيان رێككەوتبوون, بەڵام مۆرينيۆ داواى لێكردوە بمێنێتەوە گرێبەستەكەى نوێبكاتەوە.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (ئارسناڵ – تۆتنهام)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى ١٢ى خولى نايابى ئنگليزيدا لە نێو ياريگاى ...