Home / ئسپانيا / ليستى فەرمى ياريزانە بانگهێشتكراوەكانى رياڵ مەدريد بۆ بەرامبەر سۆسيداد..

ليستى فەرمى ياريزانە بانگهێشتكراوەكانى رياڵ مەدريد بۆ بەرامبەر سۆسيداد..

ئەمرۆ رياڵ مەدريد يەكێك لە ياريە قورسەكانى ئەم وەرزەى ئەنجام دەدات لە هەفتەى چوارەمى خولى پلە يەكى ئسپانيا بەرامبەر بە يانەى رياڵ سۆسيداد لە نێو ياريگاى ئەنويتا.

پالەوانەكەى وەرزى رابردوو لەم وەرزەدا سەرەتايەكى باشى دەستپێنەكردوە ئەويش دواى ئەوەى لە كۆى سێ يارى تەنها ٥پێنج خاڵى هەيە, لە ئێستاشدا رووبەرووى رياڵ سۆسيداد دەبێتەوە كە هەر لە سەرەتاى وەرزەوە بەبەهێزى دەستيپێكردوە و كێبركێى پێشەنگى خولەكە دەكات.

لە ئێستادا زەينەدين زەيدانى بەرەگەز فەرەنسى و راهێنەرى يانەى رياڵ مەدريد ليستى فەرمى ياريزانە بانگهێشتكراوەكانى بۆ بەرامبەر سۆسيداد ئاشكرا كردوە و لە ليستەكەشدا چەندين ياريزانى بانگهێشت نەكردوە, ئەوانيش هەريەكە لە (مارسيلو. – فاييخۆ. – كروس. – كۆڤاسيچ. – بنزيما. – كريستيانو), بەڵام ئەسينسيۆى بانگهێشت كردوە ئەويش دواى ئەوەى نەيتوانى بەشدارى ياريەكانى چامپيۆنزليگ بكات.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (جيرونا X بارشەلۆنە)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە هەفتەى شەشەمى لاليگا يانەى بارشەلۆنە ببێتە ميوانى يانەى جيرونا كە ...