نهێنيەكى نوێ ئاشكرا كرا لە شكستهێنانى گرێبەستەكەى كۆتينيۆ لەگەڵ بارشەلۆنە..!!

رۆژنامەيەكى ئەڵمانى نهێنيەكى جياواز ئاشكرا دەكات لە شكستهێنانى گرێبەستەكەى كۆتينيۆى بەرازيليى لەگەڵ يانەى بارشەلۆنە لە ماوەى وەرزى گواستنەوەى رابردوو.

رۆژنامەى (سپۆرت بيڵد) بڵاوى كردەوە كە تۆماس مۆلەرى هێرشبەرى يانەى بايەرمونيخ رۆڵێكى كاريگەرى هەبوە لە سەرنەكەوتنى گرێبەستەكەى كۆتينيۆ لەگەڵ بارشەلۆنە.

ئاماژەى بۆ ئەوەشكردوە كە ليڤەرپوول مەرجى دەستبەرداربوونى لە كۆتينيۆ واژۆ كردنى گرێبەست بوە لەگەڵ مۆلەر, ئەويش بۆ ئەوەى ئەو بۆشاييە پربكاتەوە كە لە دواى رۆشتنى كۆتينيۆ دروست دەبێت.

ئەوەش هاتوە كە بايەرمونيخ گرنگى بە داواكاريەكەى ليڤەرپوول نەداوە, هەر بۆيە ريدز رێگربوە لە رۆشتنى كۆتينيۆ بۆ ريزەكانى يانە كەتەلۆنيەكە.

جێگاى باسە بارشەلۆنە بە درێژايى مێركاتۆ هەوڵى بۆ واژۆكردنى گرێبەستداوە لەگەڵ كۆتينيۆ و چەند جارێك بۆندى پێشكەش بە ئيدارەى ليڤەرپوول كردوە كە برەكەى گەشتۆتە ١٤٠ مليۆن جونيەى ئەسترلينى, هەروەها ئەستێرە بەرازيليەكەش قورسايى خستە سەر ئيدارەى يانەكەى بەڵام ليڤەرپوول رەزامەندى نيشان نەدا لە پەيوەندى كردنى بە ريزەكانى بارشەلۆنە.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟