Home / ئسپانيا / رياڵ مەدريد لە بەردەم نوسينەوەى ژمارەيەكى پێوانەييدا..!!

رياڵ مەدريد لە بەردەم نوسينەوەى ژمارەيەكى پێوانەييدا..!!

بريار وايە كاتژمێر ١١ى ئەم شەو بەكاتى هەرێمى كوردستان لە ميانى ياريەكانى هەفتەى پێنجەمى خولى پلە يەكى ئسپانيا لە نێو ياريگاى خۆى ميواندارى لە يانەى رياڵ بيتس بكات.

يانەى رياڵ مەدريد هەوڵ دەدات بە تۆمار كردنى گۆڵێك ژمارە پێوانەييەكى نوێ تۆمار بكات و پێش پيلى و هاورێكانى بكەوێت كە لەگەڵ يانەى سانتۆس توانيان ٧٣ يارى لەسەر يەك گۆڵ تۆمار بكەن لە ساڵى ١٩٦٢ تا ١٩٦٣.

يانەكەى قەڵاى سپى لە ٣٠/٤/٢٠١٦ لە بەرامبەر رياڵ سۆسيدا تا ئێستا بەردەوامە لە تۆمار كردنى گۆڵ و توانيويانە بگەنەوە بە يانەى سانتۆس و ماوەى ٧٣ يارى لەسەر يەك گۆڵ تۆمار بكەن, بەڵام هەوڵەكانيان بۆ ئەوەيە ئەم شەو بەرامبەر يانەى رياڵ بيتس لە نێو ياريگاى خۆيان بە تۆمار كردنى تەنها گۆڵێك ئەو ژمارەيە بەناوى خۆيانەوە بنوسنەوە.

رياڵ مەدريد لەو ٧٣ ياريەدا توانيويەتى ٥٤ يارى بباتەوە لەگەڵ ١٤ يەكسان و ٦ شكست, بەڵام ٧٣ ياريەكەى يانەى سانتۆسى بەرازيلى پێكدێت لە ٥٢ بردنەوە و ١٤ يەكسان و ٧ شكست.

بەڵام پيلى و هاورێكانى توانيويانە ٢٤٥ گۆڵ بكەن و بەسەر رۆناڵدۆ و هاورێكانى سەربكەون كە ١٩٧ گۆڵيان كردوە, ئەمە لە كاتێكدايە رياڵ مەدريد لەو ٨٣ ياريە توانيويەتى نازناوەكانى (لاليگاى ٢٠١٦/١٧, دوو نازناوى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا, جامى جيهانى يانەكان, جامى سوپەرى ئسپانى و جامى سوپەرى ئەوروپى) بەدەست بهێنێت.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

خشتەو كاتى ياريەكانى ئەمرۆ يەك شەمە..

ئەمرۆ يەك شەمە ٢٢/١٠/٢٠١٧ لە چەندين كاتى جياوازدا چەندين يارى گرنگ و بە هێز لە ...