بەهۆى لاسايى كردنەوەى بوفۆن گيانى لە دەستدا..

دواى ئەوەى ويستى لاسايى بووفۆن بكات گيانى لە دەستدا ئەم ناونيشانەى سەرەوە كە خەمهێنەرە لەوەوە سەرچاوەى گرتوە منداڵێك كە تەمەنى ٩ ساڵە بە ناوى (تۆماس سيزارى) بەهۆى ئەوەى ستونى گۆڵ بەسەريدا دەكەوێت گيان لە دەستدەدات.

ئەو منداڵە لە يانەى يوڤانتۆس گۆڵپارێزە و لە كەمپێكى مەشق و راهێناندا لەگەڵ يانەكەى سەردانى شارى نيويۆركى ئەمريكايانكرد و لە كاتى مەشقەكاندا ويستى لاسايى بوفۆنى گۆڵپارێزى يەكەمى يانەكەى بكاتەوە و بە ستونى گۆڵدا هەڵكشێ بەڵام كۆنترۆڵى خۆى لە دەستدەدات و ستونەكە بەسەريدا دەكەوێت و گيان لە دەستدەدات.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟