Home / ئسپانيا / ئاس: رياڵ مەدريد بەرامبەر بيتس ويستى بە ١٢ ياريزان يارى بكات..

ئاس: رياڵ مەدريد بەرامبەر بيتس ويستى بە ١٢ ياريزان يارى بكات..

شەوى رابردوو لە ميانى ياريەكانى هەفتەى پێنجەمى خولى پلە يەكى ئسپانيا يانەى ريال مەدريد لە نێو ياريگاى خۆى ميواندارى لە يانەى رياڵ بيتس كرد, لە دواساتەكانى ياريەكەدا رياڵ بە گۆڵێكى بێ وەڵام دووچارى شكستێكى چاوەروان نەكرا بوويەوە.

دواى ياريەكە رۆژنامەى ئاسى ئسپانى لە هەواڵێكى سەيردا رايگەياند ئەو فشارە دەروونيەى لەسەر رياڵ مەدريد بوو كاريگەرى لەسەر ژمارەى ياريزانەكان دروستكرد, ئەوەش لە كاتێكدا يانە شاهانەييەكە ويستى بە ١٢ ياريزان رووبەرووى رياڵ بيتس ببێتەوە.

ئاس ئەوەشى بڵاو كردۆتەوە كە زينەدين زەيدانى فەرەنسى و راهێنەرى مێرەنگى ويستى بە جارێك گۆرانكارى بە ٢ ياريزان بكات بەڵام تەنها يەك ياريزان هاتە دەرەوەى ياريگا و مۆدريچ هەر لە نێو ياريگادا مايەوە و بەو هۆيەشەوە ناوبژيوان ياريەكەى راگرت.

جێگاى باسە لە ئێستادا ريال مەدريد لە پێنج هەفتەى سەرەتاى لاليگا تەنها دوو يارى براوە بوە و دوو ياريش يەكسان بوە و يەك ياريش دۆراوە و بە ٨ خاڵ لە پلەى حەوتەمى لاليگايە ئەمە لە كاتێكدا يانەى بارشەلۆنەى ركابەرى خاوەنى ١٥ خاڵە و بە ٧ خاڵ لە پێشيەوەيەتى.

 

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

خشتەو كاتى ياريەكانى ئەمرۆ يەك شەمە..

ئەمرۆ يەك شەمە ٢٢/١٠/٢٠١٧ لە چەندين كاتى جياوازدا چەندين يارى گرنگ و بە هێز لە ...