Home / ووتار / بارشەلۆنە لاوازترە لەوەى لەگەڵ ميسى بە تۆقێنەر دەيبينين..

بارشەلۆنە لاوازترە لەوەى لەگەڵ ميسى بە تۆقێنەر دەيبينين..

پێدەچێت ئەنجامەكانى ئەم دواييەى بارشەلۆنە هەموانى لە خشتە بردبێت, بارشەلۆنە پێشەنگە و هەموو ياريەكان دەباتەوە, بە سێ گۆڵ شكستى بە يوڤى هێنا و ئێستاش دواى پێنج يارى لە خولى پلە يەكى ئسپانيا بە ١٥ خاڵ پێشەنگە و لە روانگەى هاندەرانيەوە ئێستا بارشەلۆنە تۆقێنەرە.
بەڵام لە راستيدا لە دواى (٢٠٠٩) تا ئێستا ئەمە خراپترين پێكهاتەيە كە بارشەلۆنە بەخۆيەوە دەيبينێت, دەكرێت بڵێين ئەنجام پێوەر نيە بەڵكوو شێوازى يارى كردن لە هێڵەكانەوە ئەو راستيە دەسەلمێنن كە بارشەلۆنە لە دۆخێكى خراپدا.
بارشەلۆنە لە يەكەم يارى ئەم وەرزەى چامپيۆنزليگ رووبەرووى يوڤانتۆس بوويەوە بەڵام يانە ئيتاليەكە لە نيوەى ئەستێرەكانى بێبەش بوو, دەى كەواتە سەركەوتنيش ئاساييە.
تا ئێستا لە كۆى ئەو پێنج هەفتەيەى ئەنجاميداوە بارشەلۆنە رووبەرووى ركابەرێكى قورس نەبوەتەوە, بابيرمان نەچێت بارشەلۆنە چەند رۆژێك پێش دەستپێكردنى وەرزى نوێى لاليگا رووبەرووى رياڵ مەدريد بوويەوە و بينيمان بە چ شێوازێك دووچارى شكست هات لە يارى چوون و گەرانەوەى سوپەرى ئسپانيا و نازناوەكەى لەدەستدا, هەربۆيە دەتوانين بلێين بارشەلۆنە خاوەنى هێڵێكى بەرگرى زۆر زۆر خراپە, بەڵام بوونى ميسى لە پێشەوە هۆكارە بۆ داپۆشينى ئەو لاوازيە و رۆحى بەبەرى يانەكە كردۆتەوە و بە تۆقێنەر نيشانى هەموانى دەدات.
بەڵام لە كاتى رووبەروو بوونەوەى ركابەرێكى قورس و دانانى چاودێرى بەهێز لەسەر ميسى ئەوكات تێدەگەين بارشەلۆنە لە زۆربەى هێڵەكانەوە چەند لاوازە و چ كارەساتێك دروست دەبێت و بارشەلۆنە چۆن دەرووخێت, بۆ سەلماندنى ئەم نوسينەم با چاوەرێى مانگەگانى داهاتوو بين كاتێك بارشەلۆنە رووبەرووى هەريەكە لە يانەكانى ئەتلەتيكۆمەدريد و ئەتلەتيك بلباو و ئشبيليە و ڤالانسيا دەبێتەوە ئەو كات تێدەگەين بارشەلۆنە لە چ دۆخێكدايە خاوەن چ پێكهاتەيەكى لاواز و چ هێڵێكى بەرگرى لاوازە.
نوسينى: داستان امين

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

هەڵبژاردەی کوردستان بەشداریی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 دەکات..

لەبیرمە چەند ساڵێك پێش ئێستا كاتێك یاریی پلەیستەیشنمان دەكرد، هەمیشە خۆمان لە ریزی هەڵبژاردەكانی جیهان ...