Home / جيهان / رۆناڵدۆ ركابەرى ميسى و نيمار دەكات لە سەر خەڵاتى باشترين ياريزانى جيهان

رۆناڵدۆ ركابەرى ميسى و نيمار دەكات لە سەر خەڵاتى باشترين ياريزانى جيهان

ئەمرۆ هەينى كاتژمێر ٤ى عەسر لەلايەن يەكێتى تۆپى پێى جيهانى ناسراو بە (فيفا) ليستى سێ ياريزانى پاڵێوراو بۆ بوون بە باشترين ياريزانى جيهان ئاشكرا كرا كە بريتين لە هەريەكە لە رۆناڵدۆ و نيمار و ميسى.

رۆناڵدۆ توانى يانەكەى (رياڵ مەدريد) بۆ جارى دووەم لەسەر يەك بكات بە پاڵەوانى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا و نازناوى ژمارە ١٢ى بۆ بەدەستهێنا ئەمە لە كاتێكدا توانيان نازناوى لاليگا و سوپەرى ئەوروپا و سوپەرى ئسپانيا مسۆگەر بكەن.

هەريەكە لە ميسى و نيماريش توانيان جامى شاى ئسپانيا بەدەستبهێنن, بەڵام وەرزى رابردوو ميسى توانى ببێتە گۆڵكارى خولى پلە يەكى ئسپانيا بە ٣٧ گۆڵ.

هەروەها جيانۆ لۆجى بوفۆنى گۆڵپارێزى يانەى يوڤانتۆس كە وەرزى رابردوو سەركردايەتى يانەكەى كرد و توانيان نازناوى كالچيۆ بۆ جارى شەشەم لەسەر يەك, جامى ئيتاليا بۆ جارى سێيەم لەسەر يەك و گەيشتن بە يارى كۆتايى چامپيۆنزليگ مسۆگەر بكەن, لەگەڵ كيلۆر ناڤاسى گۆڵپارێزى رياڵ مەدريد و مانوێل نوێرى گۆڵپارێزى يانەى بايەرمونيخ ركابەرى دەكەن لەسەر بەدەيتهێنانى نازناوى باشترين گۆڵپارێزى جيهان.

بەڵام كێبرێكى باشترين راهێنەرى جيهان بۆ ساڵى ٢٠١٧ لە نێوان هەريەكە لە (زينەدين زەيدانى راهێنەرى رياڵ مەدريد) و (ئەنتۆنيۆ كۆنتى راهێنەرى چێلسى ئنگليزى) و (ماسيمليانۆ ئەلێگرى راهێنەرى يانەى يوڤانتۆس)دايە.

هەروەها كێبركێكان تۆپى پێى ئافرەتان لە نێوان هەريەكە لە (دينا كاستيانۆس) هێرشبەرى فەنزوێلى و (كارلى لويد)ى ناوەراستكارى ئەمريكى و (ليكى مێرتينز)ى هۆڵەندى دايە.

برياروايە لە ٢٣ى مانگى ١٠ى ئەم ساڵ لە ئاهەنگێكى نمونەيدا ناوى باشترينەكان ئاشكرا بكرێت و خەڵاتەكان دابەش بكرێت.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

خشتەو كاتى ياريەكانى ئەمرۆ يەك شەمە..

ئەمرۆ يەك شەمە ٢٢/١٠/٢٠١٧ لە چەندين كاتى جياوازدا چەندين يارى گرنگ و بە هێز لە ...